"ڕەسووڵ خادەم"، پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازیی ئێران، جیهان و ئۆلۆمپیک، ئەمڕۆ لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکەی خۆیدا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی وێنەی کچێکی کە بە هۆی سەرماوە پەنای بردۆتە بەر چادرێک، نووسی: "مەگەر خودا لەم سەرمادا بگاتە فریای خەڵکی خۆی."
ئەو باسی ئەوەی کردووە بنەماڵەیەکی دیوە کە کچەکە بچووکەکەیان لە بێدەرەتانیدا لە ناو چادرێک لە سەرما و لە ژێر بەفردا داناوە. ئەو لەم بارەوە نووسیویەتی: "کاتێک گەیشتینە بەر دەم چادرەکە، کچێکی بچووک و جوانمان بینی لە بەر سەرما هەڵدەلەرزی. بە باوکی کچەکەمان وت سەرمایەتی، شوێنێکی دیکە نەبوو بیبەیتە ئەوێ؟ هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی؛ خودا خۆی دوای بیست و چەند ساڵ ئەم منداڵەی داوە بە من، بەڵام چی بکەم! خزم و کەسوکارێکیشم لە ورمێ نەبوو بینێرمە لای ئەوان! چۆن دەتوانم لە ناو ئەم سەرما و زەوی لەرزەدا ئاگام لێی بێت. منداڵەکەم لە پێش چاوی خۆم خەریکە ڕەق دەبێتەوە!"
ڕەسووڵ خادەم و "پەرویز پەرەستوویی" ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە بۆ یارمەتی گەیاندن بە زەوی لەرزەلێدراوانی خۆی چوونەتە ئەم شارە. گرووپە خێرخوازییەکەی ڕەسووڵ خادەم لەم ساڵانەی دوایی لەگەڵ پەرویز پەرەستوویی و ژمارەیەکیتر لە سیما وەرزشییەکانی ئێران، دوای ڕووداوە سرووشتییەکانی وەک سێڵاو و زەویلەرزە بە هانای خەڵکەوە چوون.
حکوومەتی ئێران زیاتر لە ساڵانی پێشوو ڕێگری دەکات لە یارمەتی گەیاندنی سێلێبریتییە وەرزشییەکانی ئەم وڵاتە بە خەڵکی لێقەوماو. هەژماری بانکیی کەریم باقری، ئەستێرەی پێشووی فۆتباڵی ئێران و ڕاهێنەری ئێستای یانەی پێرسپۆلیس چەند کاتژمێر پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتییە جەماوەرییەکان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە داخرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە