گۆڤاری "گاردیەن"ی بریتانیا ئاشکرای کردووە ئێران لە ڕێگەی کەشتی و هێڵی ئاسمانیی حکوومەتییەوە جۆرە نوێیەکانی فڕۆکەیبێفڕۆکەوانیی پێشکەوتوو و دوورمەودا بە قاچاخ دەگەیەنێتە ڕووسیا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گاردیەن، لانیکەم ۱٨ فڕۆکەیبێفڕۆکەوان دوای چاوپێکەوتنی تایبەتی لە لایەن ئەفسەران و تەکنیکارانی ڕووسیا لە تاران لە مانگی نوامبەر، ڕادەستی هێزی دەریایی ڤێلادیمێر پوتین کراوە.
بەپێی نووسینی گاردیەن لێژنەیەکی ۱۰ کەسی ڕووسیا ٦ فڕۆکەی بێسەرنشینی "موهاجر ٦"یان هەڵبژاردووە کە مەودای نزیکەی ٢٠٠ کم و لە ژێر هەر باڵێکدا دوو مووشەک هەڵدەگرێت.
هەروەها ئەوان ۱۲ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهێد ۱۹۱" و "شاهێد ۱۲۹"یان هەڵبژاردووە کە هەمان توانای لێدانی ئاسمان بە زەوی هەیە.
شایانی باسە گاردیەن، هۆکاری گرینگیدانی ڕووسیا بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە درێژەی چەند مانگی ڕابردوودا پەدافەندی هەوایی ئۆکراین لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووکی ئێرانی سەرکەوتوو بووە.
ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئێرانییەکانی خۆی نووسیویەتی، زۆربەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ڕەوانەی ڕووسیا کراون، بە نهێنی لە لایەن کەشتییەکی ئێرانییەوە لە بنکەیەکی کەنارەکانی دەریای خەزەرەوە بارکراون و لە ناوەڕاستی دەریادا بۆ کەشتییەکی هێزی دەریایی ڕووسیا گواستراونەتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، باقی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە لایەن "هێڵێکی ئاسمانی حکوومەتی ئێران"ەوە براوەنەتە ڕووسیا.
گاردیەن نووسویەتی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووسیای دەنێرێت له کارگەیەکی نیزامی لە ئەسەفەهان بەرهەمهێنرابوون کە لەم مانگەدا بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێسرائیل کرایە ئامانج.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە