close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

شەپۆلی نوێیی ناڕەزایەتییە پیشەییەکان لە ئێران؛ بەڕێوەچوونی ١٥ گردبوونەوە لە ٤ ڕۆژدا

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی تەئمین ئێجماعی
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی تەئمین ئێجماعی

هاوکات لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی نرخی ڕیاڵی ئێران بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئێران، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم پازدە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن کرێکاران، خانەنشینان و کارمەندان ئەنجام دراوە. 

ئەم گردبوونەوانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بووە بەرامبەر "چارەسەرنەکردنی بارودۆخی خراپی بژێوی ژیان"، "زیاد نەکردنی مووچە" و "پێنەدانی مووچەی دواکەوتی"، "پلانی پۆلێن‌کردنی پیشە" و "جیاکاری لە گۆڕینی دۆخی دامەزراندن"، "ڕەچاو کردن و پێدانی ٢٥٪ یەکسان کردنی مووچە"، "چاودێری تەندروستی گونجاو و بێ‌بەرامبەر بەپێی یاسای داواکراوی ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی"، "پارەی نەدراوی بیمە لە چەند مانگی ڕابردوودا" بەڕێوە چووە. 

لەو ماوەیەدا پارێزگای خوزستان زیاترین ژمارەی گردبوونەوەی هەبووە. ئەم گردبوونەوانە لە "ڕێکخراوی تۆمارکردنی بەڵگە و خانووبەرەی وڵات"، "کانی کرۆمیتی ئێسفەندەقەی کرمان"، "ئیداراتی ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز و شوش و شوشتەر"، "پیشەسازی پۆڵای ئەسفەهان"، "نەیشەکەری حەوت تەپە"، "شارەوانی لالی"، "شوێنەواری مێژوویی چغازەنبیل"، "شارەوانی یاسوج"، "تواندنەوەی ئاسی ئەسفەهان"، "کۆمپانیای دامەزراندنی کارەبا" ، "موجتەمەعی فولای خەزەر" و لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە بەڕێوە چووە. 

خانەنشینانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، شووش و شووشتەر سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر چارەسەر نەکردنی داواکارییەکانیان لەوانە زیاد کردنی حەقدەست بەپێی تێچووەکانی ژیانی ڕۆژانە، ڕەچاو کردن و پێدانی ٢٥٪ یەکسانکردنی مووچە، چارەسەری تەندورستی و دەرمانی گونجاو و بێ‌بەرامبەر بەپێی یاسای پابەند بوونی ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی، لە بەردەم بینای تەئیمین ئیجتماعی ئەم شارانەدا گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجام داوە. 

گرووپیک لە نانەوایانی تاران ڕۆژی یەکشەمە ٧ی ڕەشەمە، بۆ دووهەمین جار لە حەوتووەکانی ڕابردوودا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی خراپی بژێوی ژیانیان لە بەردەم بینای ئەم سەندیکا پیشەییەدا گردبووەنەوە. 

هەروەها ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە خانەنشینانی سەنایعی فولادی ئەسفەهان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر چارەسەر نکردنی کێشەکانیان لە بەردەم بینای سندوقی خانەنشینانی فولادی ئەسفەهان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام داوە. 

لە دووهەمین ڕۆژی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە، ئەمڕۆ یەکشەمە ٧ی ڕەشەمە، بە ئامادەیی زیاتر لە ٦٠٠ کریکار بەڕێوە چوو. 

کرێکارانی ئامادە بوو لەم گردبوونەوەدا هۆشداریان داوەتە سەرجەم ئیداراتی شار و پاریزگا و بەرپرسان کە هەرچی زووترە دەست لە یاری کردن و هاوکاری کردن لەگەڵ شورای ئیسلامی ئەم کارگەیە هەڵبگرن و بەخێرایی وڵامی داواکارییەکانیان بدەنەوە لەوانە: "گەڕاندنەوەی ئیسماعیل بەخشی بۆ سەر کار"، "یەکسانکردنی مووچە بەبێ مەرج"، "دەست تێوەرنەدانی بەڕێوەبەرانی پەرەپێدانی نەیشەکەر لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای حەوت تەپە"، "یەکلایی کردنەوەی کرێکارانی وەرزی" و "بابەتی خانووی نیشتەجی بون". 

کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە ڕۆژی ڕابردوو واتە  ٦ی ڕەشەمە، دەستیان لە کار کێشابووەوە و لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای ژمارە یەک گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردبوو. 

کریکارانی شارەوانی لالی لە پارێزگای خوزستان کە ١٢ مانگ مووچەی دواکەوتوو و ٩ مانگ بیمەیان پێ‌نەراوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. بە وتەی خۆیان سەرەڕای ئەو بوجانەی کە لە مانگەکانی ڕابردوودا دراوەتە شارەوانی لالی بەڵام تا ئێستا حەقدەستی کرێکاران نەدراوە. پێش‌تر کرێکارانی شارەوانی ئەم شارە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی چەند مانگیان لە لایەن ئەم شارەوانییەوە، لە بەردەم بینای شارەوانی لالی سفرەی بەتاڵیان ڕاخست و لە دەوری دانیشتن. 

کرێکارانی ناوچەی مێژوویی چغازەنبیل  سەر بە پاریزگای خوزستان بۆ پێنەدانی مووچەکانیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێورەبردووە. ئەوان دەڵێن: "نزیکەی ٨ مانگ دەبێت بەو کرێکارانەی لێرە کار دەکەن مانگی ٦ میلیۆنیان پێ‌دەردێت. کە وڵام دەرەوەی ژیانمان نییە."

هەرچەندە ئەم کرێکارانە چەندین جار بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی بژێوی ژیانیان مانیان گرتووە، بەڵا دەڵین: "بەداخەوە بەرپرسان هیچ هەوڵێکی ئەرێنیان بۆ باش‌تر کردنی دۆخی کرێکاران نەداوە."

یەکیک لە کێشەکانی ئەم کرێکارانە دەست‌نیشان نەکردنی ناوی پێگەی کاریانە، داواکاریشیان ئەوەیە کە بەپێی جۆری چالاکییەکە، فەرمانبەر لە شوێنی کارە پەیوەندیدارەکانی وەک: "پسپۆڕ، وەستاکار، کرێکار، و پاسەوان لەبەرچاو بگیرێت، بەجۆرێک کە ئەوان لە پۆلێنکردنی کارەکان‌دا جێگیر بکرێن."

بەپێی وتەی کرێکاران، هێزەکانی کار لەم کۆمەڵگەیەدا لە بیمە بێ‌بەشن و تەنیا حەقدەستێکی کەم وەردەگرن. مووچەی ناڕێک و کەمی حەقدەست، لەگەڵ نایەکسانی و جیاکاری لە گۆڕینی باری دامەزراندن، بابەتی گرینگن کە فەرمانبەرانی دوو بنکەی جیهانیی چغازەنبیل و شووش بەرامبەری ناڕەزایی دەردەبڕن.

کرێکارانی شارەوانی یاسوج ڕۆژی یەکشەمە ٧ی ڕەشەمە، لە بەردەم شارەوانی و شورای شاردا گردبوونەوە و داوای جێبەجێ کردنی خێرای داواکارییەکانیان کرد.

بەپێی وتەکانی ئەوان ئاستی داواکاری ئەم کریکارانە لە شارەوانی لانیکەم ٨ تا ١٣ مانگ مووچەی دواکەوتوویانە. هەموو مانگێک شارەوانی بەڵێن دەدات بەشێک لە داواکاری کرێکاران جێبەجێ بکات. 

کرێکاران دەڵێن: "پارێزەر وتوویەتی بە هۆی کێشە داراییەکان و نەبوونی سەرچاوەی پێویست، تا کۆتایی ساڵ کرێکاران یەک مووچەیان پێدەدریت. 

کارمەندانی ڕێکخراوی تۆمارکردنی بەڵگە و خانووبەرەی وڵات ڕۆژی شەمە ٦ی ڕەشەمە، لە شارە جیاوازەکان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر چارەسەر نەکردنی بژێوی ژیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردووە. گرینگ‌ترین داواکاریان زیاد کردنی مووچەکانیان بووە. 

هەروەها کرێکارانی تواندنەوەی ئاسنی ئەسفەهان ڕۆژی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە ناو کارگەکەدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و مانیان گرت. لەم گردبوونەوەدا داوای مووچە دواکەوتووەکان و پلەبەندی کاریان کرد. 

هەروەها کرێکارانی پڕۆژەیی لە کۆمپانیای نەسبی نیرو لە نیروگای سەبەلانی ئەردەبیل ڕۆژی شەمە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پێنەدانی ٣ مانگ مووچەی دواکەوتوو دەستیان دایە مانگرتن و لە ناو کارگەکەدا گردبوونەوە.

بە هۆی پچڕانی کارەباوە ٥٠٠ کرێکاری کۆمەڵگەی فولادی خەزەر، بە زۆر نێرداونەتە ماڵەوە. ئەم کارگەیە لە ساڵانی ڕابردووەوە بڕە پارەیەکی زۆر بە کۆمپانیای کارەبای ناوچەی گیلان قەرزدارە. و کۆمپانیای کارەبا بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ۱٦۰ میلیاردی خۆی لە مانگێک لەمەوپێشەوە هەوڵی بڕینی کارەبای ئەم کۆمپانیایەی داوە. 

مامۆستایانی خانەنشینی پارێزگای تاران ڕۆژی چوارشەمە ۳ی ڕەشەمە، لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە بردووە. ئەوان بە وتنەوەی دروشمەکانی "دوز و کلک کافیه، سفره ما خالیه" داوایان کرد بە دۆخی بژێوی ژیانیان ڕابگەن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا ناڕازیان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە و لێیان دراوە.

هەروەها ئەو کرێکارانەی لە کانی کرۆمیتی ئێسفەندەقەی کرمان کار دەکەن لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شوێنی  ئەو کۆمپانیایە داوایان کردبوو بەخێرایی داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێت. ئەم گرووپە لە کرێکاران داوای حەقدەستی ۳ مانگ، نەورۆزانە و پاداشی کۆتایی ساڵ و مافی بیمەی ۳ مانگیان لە بەڵێندەر دەکەن. 

کۆمپانیای یاقوت شەهر کە بەڵێندەری ئەم کانە بووە پاش تەواو بوونی گرێبەستەکە، بەبێ جێبەجێ کردنی داخوازی کرێکاران هەوڵی کۆکردنەوەی کارگەکەی داوە و کانەکەی بەجێهێشت. 

بەڕێوەبەری گشتی تەعاون، کار و ئاسایشی پارێزگای کرمان بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەو هەواڵە وتوویەتی: "بەڕێوەبەری کانی ئێسفەندەقە مۆڵەتی لە شورای تەئمینی ئەو پارێزگایە گرتووە، بڕیار وایە بە فرۆشتنی بەردی ئاسنی زیادە داواکاری کرێکاران جێبەجێ بکەن."

ئەم گردبوونەوانە لە حاڵێک‌دا بەڕێوە دەچێت کە ڕۆژنامەی جەوان، سەر بە سپاس پاسداران، بەرامبەر گردبوونەوەی ڕۆژی چوارشەمە لە بازاڕی گەورەی تاران‌دا کاردانەوەی نیشان دا و نووسی، ژمارەیەک لە بازاڕیان دژایەتی دروست کردنی ناوەندی ئاڵوگۆڕی دراو و زێڕیان کردووە و "بە سازدانی کەشێکی دەروونی و مرۆیی، کاسبکاران و دووکان‌دارانیان بۆ مانگرتن هان‌داوە".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

جێگری وەزیری تەندورستی دانیپێدانا: ژەهراوی کردنی کچانی قوتابی بە ئانقەست بووە

۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جێگری وەزیری تەندورستی دانیپێدانا: ژەهراوی کردنی کچانی قوتابی بە ئانقەست بووە