بە دوای بانگەوازی سەراسەریی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبردنی گر دبوونەوەی ناڕەزایەتی، ئەمڕۆ ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠١، خانەنشینانی ناڕازی لە شارەکانی ئێران لەوانە ئەراک، ڕەشت و تاکستان و هەروەها خانەنشینانی ناڕازیی لە ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستاندا لە ناڕەزایەتیدا بە گرانی، هەڵاوسان و یەکسانسازیی مووچەی خانەنشینان، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، خانەنشینکراوان لە شارەکانی سنە و کرماشان و مەریوان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خۆیاندا بەرامبەر گرانی و هەڵاوسان و بەڕێوەبردنی تەواوەتیی یەکسانسازیی مووچەکەیان بە هەڵگرتنی دروشمگەلی وەک "گرانی، تورم، بلای جان مردم"، "مجلس بی درایت، دولت بی کفایت" و "اجرای قطعی رتبەبندی برای بازنشستگان" پێداگریان لەسەر داخوازییەکانیان کردەوە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی ڕابردوو ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ژماروەیەک لە گرووپە خانەنشینکراوەکان لە پارێزگاکانی ناوەندی، ئەسفەهان، هەمەدان، ئەردەبیل، هورموزگان، کوردستان، خوراسان، خوراسان ڕەزەوی و کرماشان لە ناڕەزایەتیدا بە کەمتەرخەمی بەرامبەر کێشەکان و داخوازییەکانی خۆیان لە بەردەم ئۆفیسەکانی شەریکەی موخابەرات لە ناوەندەکانی ئەم پارێزگایانەدا گرد بوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا.
گرینگترین داخوازییەکانی ئەم خانەنشینکراوە ناڕازیانەی کە هاتوونەتە سەر شەقامەکان "بەڕێوەبردنی پڕۆژە یاسای ساڵی ٩٨، کەم بوونەوەی پشکی بیمەی تەواوکاری خانەنشین کراوان و پێدانی خۆشگوزەرانی و پشکی خۆراکە لە بەفرانباری ١٤٠٠ تا ئەمڕۆ"یە کە باسی لێ دەکەن.
بەپێی بەندی ٦ی پڕۆژە یاسای پەسەند کراوی ساڵی ١٣٨٩، دوای بەڕێوە بردنی تایبەتی کردنەوە (خصوصی سازی)، کۆی بەڵێنەکانی شەریکەی موخابەرات بەرامبەر کارمەندەکانی لەوانە مووچە، ئیمتیاز، بیمە، خانەنشینی و باقیی بەڵێنەکان بۆ نموونە پێدانی خۆراکی مانگانە، ئیتمیازەکانی خۆشگوزەرانی، پێدانی پارەی ڕۆژی کرێکار و بۆنە و چێژنەکان و… بە خانەنیشنکراوان دەبێت پارێزراو بێت و شەریکەکە بۆخۆی بتوانێت بەڵێنەکانی بباتەسەر.
شایانی باسە کە یەکێکی دیکە لە داخوازییەکانی خانەنشینکراوان زیاد کردنی پشکی بیمەی تەواوکاری خانەنشین کراوانە لە سەتا ٢٠ بۆ لە سەتا ٥٠ و وەک نموونەیەک لە بەڕێوەبردنی گرد بوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشین کراوان داخوازیی گەڕانەوەی پشکی بیمە تەواوکارەکەیانە بۆ بڕە پێشوەکە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەرباری ڕێکخراوە کرێکاری و پیشەییەکان لە ئاستی سەراسەریدا، "شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران" لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە جگە لە گرد بوونەوەی سەراسەریی ناڕەزایەتیی ئەمڕۆی خانەشین کراوەکان لە شارەکانی ئێران، هەروەها پشتیوانیی لە داخوازیی "بەڕێوەبردنی تەواوەتیی پڕۆژە یاسای یەکسانسازیی مووچەی خانەنشینکراوان" کرد.
شورای هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوەکەی خۆیدا دەربارەی دۆخی هەنووکەیی بژێویی خانەنشین کراوان نووسیویەتی: "لەو ڕۆژانەدا کە هەڵاوسان بە شێوەیەکی ڕۆژانە زیاد دەکات و شایەتی بەرز بوونەوەی نرخی هەموو کاڵاکان و خزمەتگوزارییەکانین و لە لایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئابووریی وڵاتیش ناتوانن ئەم هەڵاوسانە کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆتە هۆی دابەزینی توانای کڕینی زۆرینەی خەڵکی شەریف و بەردەوام بوونی ژیانێکی کەمینەی بۆ توێژی خانەنشین کراو گەلێک دژوار و زەحمەت کردۆتەوە. لە پاڵ هەموو ئەمانەدا یەکسانسازیی مووچەی خانەنشین کراوانیشی فەرامۆش کردووە."
بەپێی ئەم بانگەوازەی خانەنشین کراوەکان، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو کرابوەوە، خانەنشینکراوانی سەر بە هەموو دامەزراوەکان، بڕیار بوو لە کاتژمێر ١٠ سەر لە بەیانیی ئەمڕۆەوە لە تاران لە بەردەم مەجلیسی شوورای ئیسلامی و لە شارەکانیشدا لە بەردەم بینای فەرمانداری یان پارێزگادا گرد بوونەوە ناڕەزایەتییەکەیان بەڕێوە بەرن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە