لە درێژەی هێرشی کیمیایی بە ئانقەست بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێران، لانیکەم ٤٧ قوتابخانەی دیکە لە ڕۆژی شەمە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠١، کرانە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە.
لاپەڕەی تویتەری ١٥٠٠ تەسویر لیستی ٤٧ قوتابخانەی کە ئەمڕۆ کرایە ئامانجی هێرشی کیمیاییەوە بڵاو کردەوە و نووسیبوی ئەم لیستە هێشتا تەواو نەکراوە.
هەروەها ئەم لاپەڕەیە لە زمانی شایەتحاڵان بڵاوی کردووەتەوە کە هێرشە شیمیاییەکان لە قۆم گەیشتووەتە ئەو نەخۆشخانانەی کە قوتابیانی لەوێ خەوێندراون و نووسیویەتی "دوای ناردنی قوتابیانی ژەهراوی کراو لە قوتابخانەکانی قۆمەوە بۆ نەخۆشخانەی بەهەشتی، هەمان گاز لەم نەخۆشخانەیە بڵاو کراوەتەوە. شایەتحاڵان دەڵێن تەنانەت لە بەشی فریاگوزاری خێرا بۆی گازەکە دەهات."
شارەکانی کرماشان، ئەردەبیل، کەرەج، لاهیجان، پاکدەشت، شەهریار، تەورێز، هەمەدان، سەفادەشت، ورمێ و زەنجان ئەو شارانەن کە قوتابخانەکانی کچان کراوەتە ئامانجی کیمیایی.
دوای ژەهراویی بوونی زنجیرەیی قوتابیان لە شارە جیازەکانی ئێران ئەمڕۆ ١٣ی ڕەشەمە، بنەماڵەی قوتابیان لە #کرماشان لەبەردەم ئێدارەی پەروەدەی ئەم شارە گردبوونە و دروشمی دژە حکوومەتیان وتەوە.
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) March 4, 2023
#مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری pic.twitter.com/4FuuGpZSqu
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، بنەماڵەی قوتابیان لە چەندین شاری ئێران دەستیان دایە گردبوونەوە و دروشی دژە حکوومەتیان وتەوە.
ژمارەیەک لە دایکان لە تاران سەرەڕای هەڕەشەی هێزە ئەمنییەتییەکان، لە دەرورووبەری وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە چوار ڕیانی تاڵەقانی و قەرەنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
هەروەها دایک و باوکی قوتابیان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی قەزای یەک، دوو و پێنجی تاران گردبوونەوە و دروشمەکانی "دشمن ما همینجاست دروغ میگن آمریکاست" و "مسئول بیا بیرون"یان وتەوە.
لە پارێزگاکانی کرماشان، ئەسفەهان و گیلان دایک و باوکی قوتابیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشی شیمایی بۆ سەر قوتابخانەکان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
لە درێژەی بەردەوام بوونی ژەهراوی کردنی زنجیرەیی کچانی قوتابی لە ئێران ئەمڕۆ ١٣ی ڕەشەمە، کچانی قوتابخانەی موهاجر لە #کەرەج ژەهراوی کراون و بە پاسی فریاگوزاری خێرا دەیگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە. #مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #مانگرتنی_سەراسەری #ژەهراوی_کردنی_قوتابیان pic.twitter.com/LiC8IjZd0N
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) March 4, 2023
"مرگ بر طالبان چه ایران چه افغان"، "بسیجی، سپاهی، داعش ما شمایید" و "اسید پاشی مسمومیت، هر دو یک جنایت" لەو دروشمانە بوون کە لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەکاندا وترانەوە.
هاوکات لەگەڵ بەرین بوونەوەی هێرشی کیمیاییە تیرۆریستییەکان بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئیران، بەشێک لە بەرپرسان و نزیکان لە کۆماری ئیسلامی بابەتەکەیان ڕەت کردووەتەوە و بەشێکیان وەک پیشوو ئەم کارەیان بۆ دوژمنان گەڕاندووەتەوە.
ئەحمەد کەریمی ئەسفەهانی، ئەندامی شورای ناوەندی حیزبی موئتەلەفەی ئیسلامی، بەرامبەر ژەهراوی بوونی قوتابیان کاردانەوەی نیشان دا و وتوویەتی "لە بنەڕەتدا من مشتومڕ لەسەر ئەوە بابەتە دەکەم کە ئایا ئەم ژەهراوی کردنانە ڕاست بووە. ئەمە نەسەلمێندراوە و تەنیا لە فەزای مەجازیدا بڵاو کراوەتەوە. دوژمنان ژەهراوی بوون و کوژران بڵاو دەکەنەوە. تا کەسێک دەپژمێت، بەرپرسان دەبێت وڵام بدەنەوە"
مێهرداد وەیس کەریمی، ئەندامی کۆمسیۆنی پەروەردە و توێژینەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی وتوویەتی ئەم ژەهراویکردنانە بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو گەنجانە، بەتایبەتی هەرزەکاران بووە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە "رێپێوانی ٢٢ ڕێبەندان"دا ئامادەبوون.
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆییە ئەمڕۆ ١٣ی ڕەشەمە، قوتابیانی قوتابخانەی کچانی مەعسومە لە #تەورێز لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ژەهراوی کراون و بە هۆی هەڵمژینی ئەو گازەوە باری تەندورستیان تێکچووە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە. #مهسا_ئەمینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری pic.twitter.com/7ghRAA3SXg
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) March 4, 2023
تێبینییەکەت بنووسە