close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کاردانەوەکان بەرامبەر ژەهراوی کردنی قوتابیان؛ سێ میدیا بە تاوانبار ناسێنران

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
لە کاتێک‌دا هێرشە کیمیاییەکان لە قوتابخانەکانی کچانەوە بۆ بەشی نێوخۆیی زانکۆکان و قوتابخانەکانی کوڕان تەشەنەی سەندووە، داواکاریی گشتی تاران ئەمڕۆ سێ‌شەمە ۱٦ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱، ڕایگەیاند "لە یەک حەوتووی ڕابردوودا  بەڕێوەبەرانی بەرپرسی میدیاکانی هەم‌میهن، رویداد ۲٤ و شەرق و هەروەها چەن کەسایەتیەک وەکوو ئازەر مەنسووری، سادق زیباکلام و ڕەزا کیانیان بە تاوانبار ناسێنراون و هەر لەم پێوەندییەدا دۆسیەیی دادگاییان بۆ تۆمار کراوە."

گوشار خستنەسەر میدیاکان و ئەو کەسایەتیانەی لەسەر ژەهراوی کردنی قوتابیان بە تایبەت کچان کرادانەوەیان نیشان دابوو لە حاڵێک‌ دایە کە ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی داوای "زیاترین سزای" بۆ ئەو کەسانە کردبوو کە لە چەشنە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە.

هەروەها پێش‌تر سەیدعەلی پوورتەباتەبایی یەکێک لە کارمەندانی ماڵپەڕی "قوم‌نیوز" دەستگیر کرا. 

ئەو یەکەمین هەواڵنێر بوو کە لە درێژەی سێ مانگی ڕابردوودا بەدواداچوونی بۆ هەواڵەکانی پێوەندی‌دار بە ژەهراوی بوونی قوتابیان له قوتابخانەکان بە تایبەت قوتابخانەکانی قۆم کردبوو و لەسەریان زانیاری بڵاو کربووەوە. 

گوشار خستنەسەر میدیاکان و ئەو کەسایەتیانەی لەسەر ژەهراوی کردنی قوتابیان بە تایبەت کچان کرادانەوەیان نیشان دابوو لە حاڵێک‌ دایە کە ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی داوای "زیاترین سزای" بۆ ئەو کەسانە کردبوو کە لە چەشنە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە. 

لە کاتێکدا هیچ بەرپرسێک تا ئێستا ڕوونکردنەوەیەکی قەناعەت پێکراوی دەربارەی سەرچاوەی ئەم هێرشانە و ئەنجامدەرانی بۆ ئەو خێزانانە کە نیگەرانی خوێندکارانن نەخستووەتە ڕوو، بەڵام کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەرامبەر بەم هێرشانە لە زیادبووندایە. 

ئەمڕۆ سێ‌شەمە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ڕێکخراوی نیزام پزیشکی ئێران لە ڕاگەیەندراوێک‌دا هێرشی بەرینی گازیی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێران بە "هەوڵێکی دڕندانە" و "تاوانێکی دژە مرۆیی" وەسف کرد و نووسی: "کارەساتی ژەهراوی‌کردنی قوتابیان، کە نیگەرانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی بنەماڵەی قوتابیانی لێ‌کەوتووەتەوە، تاوانێکی دژە مرۆییە بەرامبەر مافی کچانی ئەم وڵاتە دەکرێت…."

لە درێژەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "ئەم کردەوە دڕندانە لە لایەن هەر گرووپ، ڕەوت یان سرویسێک بێت گۆمان لێکراو و مەحکوومە." 

ڕۆژی دووشەمە، شورای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لە ڕاگەیەندراوک‌دا دەربارەی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ١٦ی ڕەشەمە، لە دژی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوەتابخانەکان نووسی: "ئەگەر مامۆستایان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەم هیرشە سیستماتیکەدا بۆ سەر پەروەردە بەرگری نەکەن، "بە دڵنیاییەوە ئێمە زۆر زیاتر لە ئاستی کۆمەڵگادا کردەوەی توندوتیژی دەبینین."

هاوکات مینو موحەڕز، پسپۆڕی نەخۆشییە تووشبووەکان، وتی: "ژەهراوی بوونی قوتابیان ڤایرووسی نییە و بەدڵنیاییەوە هۆکارەکە ژەهرە."

لەگەڵ توندبوونەوەی هێرشی گازی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و بەشی نێوخۆیی زانکۆکان، کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەمە ١٥ی ڕەشەمە، ڕایگەیاند دەتوانرێت توێژینەوە لەسەر ژەهراویی بوونی سێریاڵی کچانی قوتابی لە ئێران بخرێتە دەستوری کاری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. 

کارین ژان-پیێەر، وتەبێژی کۆشکی سپی، بە ئاماژە کردن بە لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە سەرەتاکانی مانگی سەرماوەز، لە پێوەندی لەگەڵ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە ئێران پێکهێنرا، وتی: "ئەگەر ئەم ژەهراوی کردنانە پێوەندی بە بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانەوە هەبێت، ئەم بابەتە لە چوارچێوەی ئەرکی لیژنەی سەربەخۆی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا دەبێت”.

هەروەها ئەم ژەهراوی کردنی کچانی ئێران کە بە دوای خوێندندان بە "کردەوەیەکی شەرمەزارکەر" وەسف کرد و وتی: "ژەهراوی کردنی کچانی قوتابی لە سەراسەری ئیران کارێکی دڵڕەقانەیە."

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە تا ئێستا ژەهراوی کردنەکان لە ٢٥ پارێزگای ئێران ئەنجام دراوە و ٢٤٠٠ هێرشی گازی کراوەتە سەر قوتابخانەکان و بەشی نیوخۆیی زانکۆکان بەتایبەت لە بەشی کچان.

هەروەها ئاماری ئەو کەسانەی ژەهراوی بوون لانیکەم گەیشتووەتە ٥ هەزار کەس.  

لێکۆڵینەوەکانی "ئێران‌وایەر" نیشان دەدات تەنیا لە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١، ١٣ قوتابی لە سنە، ٨٨ قوتابی لە دورود، مەعمولان و کوهدەشت، ٤٩ قوتابی لە هەمەدان، ١٤ قوتابی و مامۆستایەک لە ئامۆل، ١٣ قوتابی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئێقباڵییە، ٥ کەس لە قوتابیان لە عەلی ئابادی کتول، ٩٣ قوتابی لە دەشتی ئازادگان، سەیدون و ئەندیمەشک، ١٣٨ قوتابی دیکە لە دووگونبەدان، گەچساران و دێهدەشت، ژەهراویی بوون.

ڕۆژی دووشەمە ١٥ی ڕەشەمە، ڕاپۆرتەکان لەسەر ژەهراوبوون لە قوتابخانەکانی گورگان، هەرسین، سمنان، مەشهەد، دیواندەرە، مەریوان، مەرەند، تێکاب، ماکۆ، و شەهرکورد ڕاگەیەندراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستگیرکردنی بەهادین مەلەکی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە

۱۶ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستگیرکردنی بەهادین مەلەکی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە