close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سێ تۆمەتباری خانەی ئیسفەهان لەسێدارەدران

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سزای لەسێدارەدانی "ساڵح هاشمی"، "مەجید کازمی شێخ‌بەهایی" و "سەعید یەعقوبی کوردسوفلا" سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۹ گوڵانی ۱٤۰۲، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.
سزای لەسێدارەدانی "ساڵح هاشمی"، "مەجید کازمی شێخ‌بەهایی" و "سەعید یەعقوبی کوردسوفلا" سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۹ گوڵانی ۱٤۰۲، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

هاوکات لەگەڵ ڕەخنە بەرفراوانەکانی نێو کۆمەڵگا و داواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی لەسێدراەدانی تۆمەتبارانی دۆسیەی "خانەی ئیسفەهان"، ئەمڕۆ هەینی کاربەدەستانی زیندانی ئیسفەهان ئەم سێ بەندکراوەیان لەسێدراەدا. 

هەواڵدەری میزان سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی "ساڵح هاشمی"، "مەجید کازمی شێخ‌بەهایی" و "سەعید یەعقوبی کوردسوفلا" سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۲۹ گوڵانی ۱٤۰۲، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە

لە ۲٥ی مانگی خەزەڵوەری ۱٤۰۱، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئیسفەهان، دوای تەقە کردن لە گەڕەکی خانەی ئیسفەهان سێ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە ناوەکانی "ئیسماعیل چراغی، موحسین حەمیدی و محەمەد کەریمی" کوژران. 

هەواڵدەری میزان بانگەشەی کردووە کە "بەپێی بەڵگەکانی ناو دۆسیەکە و دانپێدانانی ئاشکرای تۆمەتباران، ئەو تەقانەی کە کراوە لە لایەن ئەم سێ کەسەوە ئەنجام دراوە کە کوشتنی سێ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی لێکەوتووەتەوە" و تۆمەتباران لەگەڵ موجاهیدی خەلق پێوەندیان هەبووە. 

ڕۆژی چوارشەمە، ۲۷ی گوڵان، دەستنووسێک لەم سێ تۆمەتبارە لە زیندان هاتە دەروە کە داوایی یارمەتیان لە خەڵک کردبوو و وتبوویان "ڕێگە مەدەن بمانکوژن"

لەو تۆمەتانەی کە لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە خراوەتە پاڵ ئەم سێ تۆمەتبارە، هاتووە کە ساڵح هاشمی تۆمەتباری ڕیزی یەکەمی دۆسیەکە "بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگەی کێشانی چەک لە جۆری کۆڵتی کەمەری لە شوێنە گشتییەکان، پێکهێنان و بەڕێوەبردنی دەستە و گرووپی تاوانکارانە بەمەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و کۆبوونەوە و هاوکاری بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژە ئەمنییەتی لە ناخۆ" سەعید یەعقووبی کوردسوفلا "بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگەی کێشانی چەک و کەڵک وەرگرتن لە کۆڵتی کەمەری، ئەندام بوون لە گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و کۆبوونەوە و هاوکاری بۆ تێکدانی ئەمنییەتی ناوخۆی وڵات، سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو."

لە سێدارەدانی ئەو تۆمەتبارانە لە حاڵێک دایە کە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا، زۆرێک لە پارێزەران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەری و بەرپرسانی دەزگای دادی ئێران، بە ئاماژەدان بە چەندین ناڕوونی لەم دۆسیەیەدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانیان کردبوو.

لەم نامەیەدا پارێزەران ڕوو لە "موحسینی ئێژەیی" و داواکاری گشتی باڵای وڵات، لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی خانەی ئیسفەهان بە "لەسێدارەدانی نایاسایی" ناودێر کردبوو و وتبوویان: "بڕیاردان لەسەر ئەم گەنجانە و سزادانی تاوانبارانی دیکە، بە ڕەوتێکی نایاسایی‌دا تێپەڕیوە و ستانداردی دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە لە هیچ یەک لەم دۆسیانەدا ڕەچاو نەکراوە."

جگە لەوەش، لەم نامەیەدا، پارێزەران ئاماژەیان بە هەندێک ناڕوونی لە بەڵگەنامەکەدا کردووە و ڕایانگەیاندووە، "ڕوون نییە کێ لە چ پرۆسەیەکدا کوشتنەکەی ئەنجامداوە و وردەکارییەکانی قوربانییەکە لە بەڵگەنامەکەدا باس نەکراوە".

لە ڕاپۆرتەکەی هەواڵدەری میزان‌دا هاتووە "ئاماژەی بەوەشکردووە، حوکمی زیندانی‌کردن بۆ تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە دەرچووە، یەکێک لە تۆمەتبارانیش لەو تۆمەتانە بێتاوان دەرچووە".

لە حەوتووەکانی ڕابردوودا بنەماڵەی تۆمەتباران چەندین جار تۆمەتەکانی ئەم بەندکراوانەیان ڕەت کردووەتەوە و وتوویانە دانپێندانانەکانی ئەوان لە ژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراوە. 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕۆژی ڕابردوو لە نامەیەکدا وێڕای داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتبارانە، ڕایگەیاندووە، "حکومەتی ئێران سزای لەسێدارەدانی وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی بەکارهێناوە و بەشێوەیەکی نەشیاوانە ئەندامانی کەمینە نەتەوەییەکانی لەسێدارەداوە وەک بەشێک لە سیاسەتی هەڵاواردن و سەرکوتکردنی درێژ ماوەی ئەم گروپانە درێژە پێداوە."

ڕۆژی پێنجشەمە، ڕۆبەرت مالی، نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە وڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی سێ تۆمەتبارەکەی دۆسیەی "خانەی ئیسفەهان"، لە تویتێک‌دا نووسیویەتی: "لەسێدارەدانی لەناکاوی مەجید کازمی، ساڵح میرهاشمی و سەعید یەعقوبی، لە ئێران سوکایەتیکردنە بە مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆیی هەموو خەڵکی ئێران و دەریدەخات کە حکوومەت لە ناڕەزایەتییەکان فێر نەبووە."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

خوشکی موجاهید کورکور، بەندکراوی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدان: ئێمە تەنیاین، فریامان بکەون

۲۸ گوڵانی ۱۴۰۲
مریم دهکردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۷ خولەکدا
خوشکی موجاهید کورکور، بەندکراوی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدان: ئێمە تەنیاین، فریامان بکەون