close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

جێگری یاسایی ئیبراهیم ڕەئیسی هەڕەشەی لە "برەوپێدەرانی بێ‌حیجابی" کرد

۴ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
جێگری یاسایی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆکی حکومەتی سێزدەهەمی کۆماری ئیسلامی، هەڕەشەی لەو کەسانە کرد کە بە "برەوپێدەرانی بێ‌حیجابی" وەسفی کردوون کە "بە ئاسانکارییەکانی ئەم سیستەمە جێگە و پێگەیان بەدەست هێناوە و وتی، لەمە بەدواوە لەسەر بنەمای پڕۆژە یاسای دادوەری و بە "شێوەیەکی جیاواز" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

لەم پڕۆژە یاسایەدا بۆ کەسایەتییە ناسراوکان، هونەرمەندان و سیما کاریگەرەکان کە لە بواری هەلبژاردنی مافی جلوبەرگ دژایەتی حیجابی ئیجباری دەکەن، زۆرترین سزادانی لەبەرچاو گیراوە.

ئاماژەکەی "محەمەد دێهقان" بە پڕۆژە یاسای "عەفاف و حیجاب"ـە کە لەم دواییانەدا دەزگای دادوەری بۆ حکوومەتی ناردووە. 

دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی وێڕای ڕەزامەندی لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە، بۆ پەسەند کردن و جێبەجێ کردن ئاراستەی مەجلیسی شورای ئیسلامی کردووە. 

لەم پڕۆژە یاسایەدا بۆ کەسایەتییە ناسراوکان، هونەرمەندان و سیما کاریگەرەکان کە لە بواری هەلبژاردنی مافی جلوبەرگ دژایەتی حیجابی ئیجباری دەکەن، زۆرترین سزادانی لەبەرچاو گیراوە. 

ئەم پڕۆژە یاسایە جەختی کردۆتەوە کە کەسایەتییە ناسراوەکان لە ئەگەری پشتگوێ خستنی هۆشدارییەکان، لە سێ مانگەوە بۆ یەک ساڵ لە چالاکییەکان و پیشەکەیان دوور دەخرێنەوە. 

هەروەها لە پڕۆژە یاسا نوێکەی عەفاف و حیجاب‌دا هاتووە، بڵاو کردنەوەی نووسراوەیەک کە بە جۆرێک "بەرەوپێدان بە بێ‌حیجابی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا" بێت بە تاوان دازانرێت، بە جۆرێک کە یەکەم جار لە لایەن پۆلیسەوە هۆشداریان پێ دەدرێت و لە ئەگەری دووپات کردنەوە، بۆ جاری دووهەم لاپەڕەکەیان دەسڕدرێتەوە و بۆ ماوەی ۳ تا ٦مانگ لە خزمەتگوزارییە ئینتێرنێتییەکان بێبەش دەبن و هەروەها جەریمەی نەختی دەکرێن و بۆ جارێ سێهەم، دەدرێنە دادگا. 

هەڕەشەی جێگری یاسایی ئیبراهیم ڕەئیسی بە دژی خەباتکارانی حیجابی ئیجباری و بەتایبەت ئەو ژنانەی هەموو ڕۆژێک بە دژی حیجابی  ئیجباری خەباتی مەدەنی دەکەن، هاوکات لەگەڵ ئەوە هاتە گۆڕێ کە حیزبێکی ڕیفۆرمخواز، داوای لابردن حیجابی ئیجباری کرد. 

حیزبی یەکێتیی نەتەوەی ئێرانی ئیسلامی، یەکێک لە حیزبە ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران، ڕۆژی چوارشەمە بە توندی ڕەخنەی لە "عەفاف و حیجاب" گرت و لەسەر بابەتی جلوبەرگی ژنان‌ لە ئێران‌دا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە ئیجبارێکی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەری "ئیمتێداد" بڵاوی کردۆتەوە، لە کۆبوونەوەیەک‌دا کە حیزبی یەکگرتوویی نەتەوەی ئێران بەڕێوەی بردووە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پڕۆژە یاسای  "حیجاب و عەفاف" بڵاو کراوەتەوە کە لە لایەن حکوومەتەوە پێشکەشی مەجلیس کراوە و ئەندامانی بەشداربوو لەم کۆ بوونەوەدا، "جەختیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە پێداگریەک  لەسەر حیجاب کردووە."

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە لەبەرچاو گرتنی  ئەوەی کە لە چەند بەشی ئەم پڕۆژە یاسایەدا پێدانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بە هاوڵاتیان بە حیجابەوە گرێدراوە، ئەو حیزبە دەکردنی ئەم چەشنە بڕیارانەی "بە دژایەتییەکی ڕوون لەگەڵ مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیان" زانیوە و داوای "وەلانانی ئەم جۆرە ڕوانگانەیان" کردووە.

لە حەوتووی ڕابردوودا وتەبێژی دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، پشتڕاستی کردۆتەوە کە پڕۆژە یاسای "عەفاف و حیجاب" بۆ مەجلیسی شورای ئیسلامی نێردراوە. 

ناردنی ئەم پڕۆژە یاسایە بۆ مەجلیس لە دۆخێک‌دا ئەنجام دەدرێت کە کۆماری ئیسلامی هەوڵەکانی خۆی بە دژی مافی ئازادی جلوبەرگی ژنانی چڕتر کردۆتەوە و لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی ئاشکرادا ژنانیش لە شارە گەورە و بچووکەکان، بە ئامادەبوون لە شوێنە گشتییەکان بە بێ‌ حیجابی زۆرەملێ درێژە بە خەباتی مەدەنی خۆیان دەدەن. 

"فۆلکەر تورک"، کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی‌دا لە ڕۆژی چوارشەمە ۲٤ی مەی ۲۰۲۳، لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پێوەندی‌دار بە پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤەوە لە جیهان لێدوانی دا و وتی پرسی سەرکوتە سیاسییەکان لە ئێران، و هەروەها هەوڵی کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بە سەر ژنان‌دا یەکێک بوو لەو بابەتانەی باسی لێ کرد.  

تورک ڕۆژی چوارشەمە لە بەشێک لە لێدوانەکەی خۆی‌دا باسی لەوە کرد ئەگەرچی پێدەچێت شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی کەم بووبێتەوە، بەڵام ئازار و لێدانی ژنان و کچان لە ئێران، بەتایبەت ساپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەریاندا، چڕتر بووەتەوە. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پەیام وەلی: دەزگای داد و وەزارەتی ئیتلاعات بوونەتە دەزگای سەرکوتی بەهاییەکان

۴ جۆزەردانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەیام وەلی: دەزگای داد و وەزارەتی ئیتلاعات بوونەتە دەزگای سەرکوتی بەهاییەکان