بە بڕیاری "مێهدی کووهی"، لێپرسراوی کارگەی زەوبئاهەن، "نیما نەکیسا" وەک لێپرسراوی ئەم یانەیە ناسێندرا.
نیما نەکیسا گوڵپارێزی پێشوویی فوتباڵی ئێران، یەکێک لەو وەرزشوانانە بوو کە لە خەزەڵوەری ١٤٠١، ناڕازیان بە کوشتنی "ژینا ئەمینی" بە "جیاخواز" ناودێر کرد و داوای لە هێزە ئەمنییەتی و حکوومەتییەکان کردبوو ڕووبەڕووی خەڵکی ئێران ببنەوە.
دوا بە دوای ئەوە کۆمەڵگەی ئێران بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم یاریزانە پێشوو و فەرامۆش کراوەی فوتباڵی ئێران کاردانەوەیان نیشان دا. پاشان بەشێک لە لایەنگرانە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پشتیوانیان لە نیما نەکیسا کرد و بڕوانامەی خوێندکەیان بە هۆکاری "تێگەیشتنی زیاتری" ئەو ناودێر کردبوو.
بۆ نموونە، "ئەمیرحوسەین سابتی" یەکێک لە پێشکەشکارانی ڕادیۆ و تێلویزیۆنی حکوومەتی ئێران، لە ئەکاونتی تویتەری خۆی نووسی: "عەلی کەریمی تا دیپلۆمی خوێندووە، بەڵام خوێندنی نیما نەکیسا دکتۆرای هەیە."
لەگەڵ ئەوەشدا، نیما نەکیسا تا بەر لە لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، هیچ پۆست و پلەیەکی وەک ڕاهێنەر یان بەڕێوەبەر نەبووە. بەشێک لە ڕەخنەگران وتوویانە پێدەچێت ئێستا، پاداشتی پشتیوانیکردن و وەستانی لە پاڵ حکوومەتدا گرتبێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە