٨۰ کەس لە دەستگیر کراوانی ساڵوەگەڕی هەینی خوێناویی زاهیدان بە ناوبژیوانی ڕیشسپیان و پیاوماقووڵان ئازاد کران.
حاڵوەش، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسیویەتی "ژمارەیەک لەم دەستگیر کراوانە لە منداڵان" پێک هاتوون. ئەم کەسانە شەوی ۱۷ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ ئازاد کراون.
شامگاه روز 17مهرماه 1402، 80 نفر از بازداشتیان هفته گذشته که در سالگرد_جمعه_خونین زاهدان بازداشت شده با وساطت علما وریش سفیدان بلوچستان آزاد شدند، تعداد زیادی از بازداشتیان کودکان زیر 18 سال بودند.!#بلوچستان#آرمیتا_گراوند pic.twitter.com/T1KLFdv2gU
— حسام بلوچ (@balochestan1422) October 10, 2023
لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ۱٤۰۱ کاتێک کە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەراسەری ئێران لە پەرەسەندندا بوو، کۆمەڵێک لە خەڵکی زاهیدان لە دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی مەکی ئەم شارە، بە نیاز بوون کۆ بوونەوەیەک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر "دەستدرێژی ئیبراهیم کوچەکزایی، فەرماندەی ئینتیزامی چابەهار بۆ سەر کچێکی گەنجی بەلووچ" بەڕێوەبەرن، کە هێزە نیزامی و ئەمنییەتیییەکان لە بنکەیێکی پۆلیسەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد، و لانیکەم ۱۰۰ کەس لەو تەقە کردنەدا گیانی لە دەست دا.
ناڕەزایەتییەکانی "ساڵوەگەڕی هەینی خوێناویی زاهیدان" لە ڕۆژی هەینی ۷ی ڕەزبەری ئەم ساڵ لە دوای نوێژی هەینی لە شەقامەکانی دەورووبەری مزگەوتی مەکییەوە دەستی پێ کرد و هاوکات هەندێک لە شارەکانی خاش، میرجاوە و چابەهاریشی گرتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاو کراوەتەوە ژمارەی دەستگیر کراوان لە کاتی ناڕەزایەتیییەکانی هەینی خوێناویی زاهیداندا گەیشتۆتە ۲۱٦ کەس کە ۳۲ کەسیان "منداڵ بوون. پێشتر حاڵوەش ڕایگەیاندبوو ناسنامەی ۱۳۹ کەس لەوانە ۴ منداڵی خوار تەمەن ۱٨ ساڵیان پشتڕاست کردۆتەوە.
تێبینییەکەت بنووسە