close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دراو: دۆلار سنووری ٥٣ هەزار تمەنی تێپەڕەاند

۱۷ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دراو: دۆلار سنووری ٥٣ هەزار تمەنی تێپەڕەاند

سێ ڕۆژ پاش هێرشی گرووپی حەماس بۆ سەر شارەکانی ئیسرائیل، بازاڕی دراوە بیانییەکان لە ئێران هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە و نرخی دۆلاری ئەمریکا ٥٣ هەزار تمەنی تێپەڕاندووە. 

ماڵپەڕی "بن‌بەست" کە چاودێری نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ١٧ی ڕەزبەر نرخی دۆلاری ئەمریکای ٥٣٥٠٠ تەمەن ڕاگەیاند و نرخی یۆرۆی بە ٥٦٣٠٠ هەزار تمەن ڕاگەیاندووە. 

بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بۆ سەرووی ٥٣ هەزار تمەن، لە چوار مانگی ڕابردوودا نرخی ڕیکۆردی ئەم دراوە شکێندراوە.

ڕۆژی ڕابردوو و لە یەکەمین کاردانەوەی بازاڕی تاران بەرامبەر هێرشی گرووپی حیماس بۆ سەر ئیسرائیل، نرخی دۆلار لە دوای سێ مانگ چووە کاناڵی ٥٠ هەزار تمەنەوە و بە گەشەیەکی سەیرەوە گەیشتە ٥٢ هەزار تۆمان.

هەروەها ئەمڕۆ ماڵپەڕی "تیجارەت نیوز" زیاد بوونی نرخی سکەی بەهاری ئازادی ڕاگەیاند و نووسیویەتی نرخی یەک سکەی بەهاری ئازادی لە بازاڕی ئازادی ئاڵوگۆڕی زێڕ و سکەی تاران‌دا گەیشتۆتە سەرووی "٣١ میلیۆن تمەنەوە".

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەر لە تێکهەڵچوونەکان لە ئیسرائیل، سکەی بەهاری ئازادی لە سنووری ٢٩ میلیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا. 

زیاد بوونی خێرای نرخی دراوە بیانییەکان لە ئێران لە دۆخێک دایە کە بە تازەیی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لە سەر ئازاد کردنی شەش میلیارد دۆلار لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە بانکەکانی کۆریای باشوور. 

شرۆڤەکاران پێیان وایە پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە کەرتی غەزە هۆکارێکی گرینگە بۆ گۆڕینی ئاراستەی دۆلاری تاران. چونکە بەردەوام بە ناردنی سیگناڵی مەترسی‌دار سەبارەت بەم جۆرە پرسانە، کەریگەری لەسەر چاوەڕوانییەکانی هەڵاوسانی خەڵک بووە و لەگەڵ زیادبوونی خواست لە بازاڕدا، ڕێژەکەش گەشە دەکات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سەقز؛ جەژنی سەرکەوتنی خۆڕاگریی لە ناوچەی قەدەغەکراو

۱۷ ڕەزبەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەقز؛ جەژنی سەرکەوتنی خۆڕاگریی لە ناوچەی قەدەغەکراو