close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەهەم؛ ٩ نوێنەری هەنووکەیی مەجلیس شایستەییەکەیان ڕەت کرایەوە

۲۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەهەم؛ ٩ نوێنەری هەنووکەیی مەجلیس شایستەییەکەیان ڕەت کرایەوە

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی یەکەمین دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی شایستەیی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی مەجلسی شواری ئیسلامی، ٩ نوێنەری ئێستای مەجلیسی شورای ئیسلامی باسیان لە ڕەت کردنەوەی شایستییەکانیان کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ڕۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ بڵاو بوونەتەوە، لە ناو ئەو نوێنەرانەی کە شایستەییەکەیان ڕەت کراوەتەوە دوو نوێنەری باڵای فراکسیۆنی کەمینەی مەجلیس و چەند نوێنەری ڕەخنەگری پرۆژەیاساکانی "سیانەت" و "عەفاف و حیجاب" هەن.

غوڵامطەزا نووری قزڵجە، نوێنەری بوستان ئاباد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی و سەرۆکی فراکسیۆنی کەمینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس‌دا نووسیی کە دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەهەم شایستەییەکەیان ڕەت کردۆتەوە و ئەو بە نیاز نییە بەرامبەر ئەم بڕیارە ناڕەزایەتیی دەرببڕێت.

نووریی قزڵجە یەکێکە لە ڕەخنەگرەکانی پرۆژەیاسای ناسراو بە "عەفاف و حیجاب" بۆ داسەپاندنی زۆرەملێ بەسەر ژنان و کچانی ئێران‌دا و لە مانگەکانی ڕابردوو لە چەند لێدوان و وتووێژدا دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەم پرۆژە یاسایەدا دەربڕیبوو.

تۆڕی شەرق سەر بە ڕۆژنامەی شەرقیش باسی لە ڕەت کردنەوەی شایستەیی سێ نوێنەری تەورێز لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، ئەحمەد عەلیڕەزابەیگی، مەسعوود پزشکیان و عەلیڕەزا مونادی سێفیدان کردووە.

عەلیڕەزا بەیگی بە تۆڕی شەرقی وتووە: "شارەوانی تەورێز لە پێوەندییەکی تێلێفۆنی‌دا بەندەی ئاگادار کردۆتەوە کە من بە هۆی مەحکووم بوون لە دۆسییەی فیدێلیتییەکانەوە شایستەییەکەم ڕەت کراوەتەوە."

ئاماژەی ئەم نوێنەرەی مەجلیس بە ئیفشاگەرییەکانی ئەو سەبارەت بە پێدانی نزیک ٧٠ سەیارەی شاسیی بەرز بە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی سەمتە کە بە ئامانجی ڕێگری کردن لە ئێستیزاحی وەزیری سەمت ئەنجام درابوو.

هاوکات ڕۆژی هەینی جەلیل رەحیمی جەهان ئابادی، ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەکیی مەجلیس و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی کەمینەیش باسی لە ڕەت کردنەوەی شایستەیی خۆی کردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس‌دا نووسی: "ئەگەر تا کۆتایی ڕەکابەرییەکان شایستەییەکەم پەسەند نەکرێت بۆ هەمیشە لەم بوارە دەچمە دەرەوە."

محەمەد خودابەخشی نوێنەری ئێستای ئەلیگوودەرز، جەلیل موختار نوێنەری ئابادان، جەلال مەحموودزادە، نوێنەری مهاباد و موعینەدین سەعیدی، نوێنەری چابەهار لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئەو نوێنەرانەی ئێستای مەجلیسن کە تاکوو ئێستا باسیان لە ڕەت کردنەوەی شایستەییەکانی خۆیان کردووە.

بەپێی بانگەشەکانی هەواڵدەریی ئیرنا، بۆ ئامادە بوون لە بواری ڕکابەریی لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی ٢٤ هەزار و ٨٢٩ کەس خۆیان بەربژێر کردووە. ئەم هەڵبژاردنە هاوکاتە لەگەڵ شەشەمین هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری ١١ی مانگی ڕەشەمەی ئەم ساڵ بەڕێوە دەچێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستگیر کردنی ٤ ئەندامی شورای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان

۱۹ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستگیر کردنی ٤ ئەندامی شورای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان