تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، باسی لە دەستگیر کردنی ٤ ئەندامی شورای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە شاری داڵاهووی سەر بە پارێزگای کرماشان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە مافی مرۆڤییە، سەیدئەمین عەباسی، سەیروڵا حەقجوویان، پاکزاد تاهیری و نووشاد تاهیری، ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە بازگەی "پاتاق"ی شاری داڵاهوو دەستگیر کراون.
ئەم چوار چالاکە مەدەنییە یارسانییەی خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەحنە بۆ دیدار لەگەڵ سیاوەش حەیاتی، زیندانیی سیاسی و وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان بۆ قەسرشیرین سەفەریان کردبوو کە لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ کرماشاندا دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆمەڵی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنی و لێپرسراوی بەرەی یەکگرتووی کوردە کە ڕۆژی ڕابردوو، ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و بۆ مەرەخەسی نێردرابوەوە.
سیاوەش حەیاتی، ڕۆژی ٢٣ی گوڵانی ئەم ساڵ، سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ کرابوو و بۆ زیندان گوازرابوەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەم چوار هاوڵاتییە دوای چەند کاتژمێر دەستگیری و لێپرسینەوە ئازاد کراون.
ئامارێکی فەرمی و ورد لە حەشیمەتی کۆمەڵگای یارسان لە ئێراندا بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکانی سەر بە کەمینەی ئایینیی یارسان، حەشیمەتی یارسانییەکان بۆ دەوری ٣ میلیۆن کەس بەراورد دەکەن.
شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان لەو ڕووەوە کە بە بەشێک لە کەمایەتییە لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا نەناسراون هەر لەبەر ئەمە کێشە و گیروگرفتی زۆریان بۆ ساز دەکرێت و لە مافەکانی هاوڵاتی بوون لەوانە دامەزراندن لە ئیدارەکانی دەوڵەت، نوێنەرایەتی لە مەجلیس و پۆستە باڵاکانی حکوومەت، خوێند لە ئاستی باڵا و هتد بێبەش کراون.
لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی ١٣٥٧دا، شوناسی ئایینی و ئایینەکەیان ڕەت کرایەوە و سەرکوتی شوێنکەوتوانی ئەم ئایینە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر لەوانە بڵاو کردنەوەی ڕەق و نەفرەت بە دژیان لە میدیا فەرمییە حکوومەتییەکاندا، ڕووی داوە.
لە ساڵی ١٣٩٢، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی یارسانی لە بەردەم مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ بەدواداچوون بۆ مافەکانیان هەوڵیان دا خۆیان بسووتێنن. هەروەها لە چەند نموونەی خۆسووتاندنی ناڕەزایەتی لە شارەکانی هەمەدان و قوروەیشدا ڕووی داوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە