هاوکات لەگەڵ نیگەرانییەکان لە بەرفراوان بوونەوەی جەنگ لە غەزە، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتوویەتی: ئێران پارەی نەبوو چوونکە ئێران سەرکردایەتیی ئەوە (ئەو جەنگە) دەکات. تەنیا گەمژەکان دەڵێن کە ئەمە ڕاست نییە. ئەوان سەرکردایەتیی ئەمە دەکەن. زۆر فێڵبازن، زۆر زیرەک و چاوکراوەن."
"دۆناڵد ترامپ"، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شەمە لە وتووێژێک لەگەڵ تێلێڤیزیۆنی "یونیڤیژێن"دا وتی کە جەنگی نێوان ئیسڕائیل و حەماس دەبێت پێش بکەوێت. ترامپ وتوویەتی "کەواتە جەنگێکمان هەیە کە لە ئارادایە و لەوانەیە دەبێت ڕێگە بدرێت پیش بکەوێت چونکە خەڵکێکی زۆر دەمرن."
ترامپ کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە نۆڤەمبەری ساڵی داهاتوودا خۆی ئامادە دەکات وتی ئەم تێکهەڵچوونە لە کاتێکدا ئەگەر ئەو لە کۆشکی سپی بووبا بە هۆی ڕێکارە سەخت و قایمەکانییەوە ڕووی نەدەدا. ئەو هەروەها وتی دۆخەکە بە هۆی ڕقاژۆیی و تووندتیژییەک کە لە جەنگکەدا هەیە، ئەستەم و دژوارتر بۆتەوە.
سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتە یەکژگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی زیادی کرد: "ئەو ڕقەی (باس دەکرێت) وەک ڕقی فەلەستینییەکان لە ئیسڕائیل و جووەکان بوونی نییە. لەوانەیە پێچەوانە بێت، نازانم. دەزانین، هێندە ڕوون نییە بەڵام ڕەنگە هەر ئەمە بێت. کەواتە هەندێک جار دەبێت ڕێگەی بدەین هەموو شتێک پێش بکەوێت و دەبێت ببینین ئەنجامەکەی دەگاتە کوێ."
تێبینییەکەت بنووسە