close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئیتلاعاتی سپا دەستگیرکردنی ١٠ هاوڵاتیی بەهایی ڕاگەیاند

۲۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیتلاعاتی سپا دەستگیرکردنی ١٠ هاوڵاتیی بەهایی ڕاگەیاند

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پارێزگای تاران، لە ڕاگەیاندنێک‌دا باسی لە دەستگیر کردنی ١٠ هاوڵاتیی بەهایی لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورز کردووە.

سەرهەنگ فەیاز ئەڵاهیاری، فەرماندەی ناحیەی مقاومەتی بەسیجی ئەمیرەلموئمنینی شاری شەهریار لەم باریەوە وتووتی کە لە درێژەی کۆمەڵێک هەوڵ و ڕێکاری زانیاری و تەکنیکیی پاسدارەکان لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری شەهریار و بە هاوکاریی دامودەزگای دادوەری ١٠ کەس لە ئەندامانی تۆڕێکی دژە ئەمنییەت و پرۆپاگاندای برەودان بە بەهاییەت لە ڕۆژاوای پارێزگای تاران و پارێزگای ئەلبورزدا دەستگیر کراون.

شایانی باسە کە ئەڵاهیاری لە لێدوانەکەی‌دا هیچ هۆکار و بەڵگیەکی سەربارەت بە سەلماندنی بانگەشەکەی خۆی نەخستۆتە ڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپادا ئاماژەیەک بە ناسنامە و ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە دەستگیر کراون نەکراوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵگای جیهانیی بەهایی باسیان لە دەستگیریی ١٩ هاوڵاتیی بەهایی لە ڕۆژی سێ‌شەمە ١٦ی خەزەڵوەر١٤٠٢ لە شارەکانی هەمدان و کەرەج کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەهەم؛ ٩ نوێنەری هەنووکەیی مەجلیس شایستەییەکەیان ڕەت کرایەوە

۲۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەهەم؛ ٩ نوێنەری هەنووکەیی مەجلیس شایستەییەکەیان ڕەت کرایەوە