بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان لە سیستان و بەلووچستان؛ لە دوای هێرشی چەکدارانە بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی ئینتیزامی شاری ڕاسک، لانیکەم ١٢ کەس لە هێزە ئینتیزامییەکان کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
هێزی ئینتیزامی پارێزگای سیستان و بەلووچستان پشتڕاستی کردەوە کە لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری ڕاسک ١١ کەس لە هێزەکانیان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون و هەروەها ڕایگەیاند کە لەم هێرشەدا کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز، بە دژی بارەگایەکی ئەم هێزە ئەنجام دراوە، ژمارەیەک لە هێرشبەرانیش "کوژراو و بریندار" بوون.
سەرچاوەکانی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی سەرەتا ژمارەی کوژراوانیان ١٢ کەس ڕاگەیاندبوو. هاوکات سەرچاوە خۆجێییەکان لەوانە حالوەش ژمارەی برینداربووانی هێزی ئینتیزامییەکانیان "٧ کەس" ڕاگەیاند.
ڕاسک لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و لە نزیکی سنووری پاکستاندا هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە ناوچە پەرواێز خراو و بێبەش کراوانی ئێران دێتە هەژمار.
هەواڵدەری حکوومەتی ئیرنا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە گرووپی جەیشولعەدل لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکەوە بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ. تا ئێستاش چەندین جار تێکهەڵچوون لە نێوان گرووپی جەیشولعەدل و هیزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی سەر سنووریی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕووی داوە، و لە ئەنجامدا ژمارەیەکیان بە بارمتە گیراوان یان کوژراون.
ئەم گرووپە پێشتر هێرشی کەسانی چەکداری بۆ سەر کەلانتەری ١٤ی زاهیدان لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ئەم ساڵ کە تێیدا، دوو کەس لە هێزە ئینتیزامی و هر چوار هێرشبەرەکە کوژران گرتبووە ئەستۆ. لە مانگی خەزەڵوەردا، دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی لەسێدارەدانی سێ کەسیی لە زاهیدان بە تۆمەتی "هاوکاری" لەگەڵ گرووپی جەیشولعەدل ڕاگەیاندبوو.
لە دوای هێرشەکەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ڕاسک، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە هێلیکۆپتەرە نیزامییەکان بە بەردەوامیی بە سەر ئاسمانی ڕاسک، ئێرانشەهر، سەرباز و ناوچەکانی دەورووبەردا دەگەڕێن. هەروها هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانیی کۆماری ئیسلامی بە دانانی خاڵی پشکنین لە شارەکانی باشووری ئەم پارێزگایە، کەشێکی تووندی ئەمنییەتیان زاڵ کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە