هێزە ئینتیزامییەکان لە گوندی "ساوان"ی سەر بە شاری سەردەشت، لە باشووری پاریزگای ئازەربایەجانی ڕۆژئاوایی دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبیلێک کرد و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی "کاوان ئەمجەدینیا" گیانی لەدەستدا.
ئەم ڕووداوی تەقەکردنە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە (٢٧ی فێبرییە) ڕووداوە و دەگوترێت کە کاوان ئەمجەدینیا باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی "گەورەشێر"ی سەردەشت بووە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە راپۆڕتێکدا لەم بووارەدا دەڵێت: «هێزەکانی ناو خاڵی پشکنینی گوندی ساوانی سەردەشت لە کاتێکدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبیلی کاوان ئەمجەدینیا و پاشان دەسڕێژیان لێ کردووە کە ئۆتۆمبیلەکە هەڵگری هیچ کاڵایەکی بیانی نەبووە.»
دەگوترێت کە لە ئەنجامی دەسڕێژی ئەم هێزانەدا فیشەک بەر سەری کاوان ئەمجەدینیا کەوتووە و ئەم کاسبکارە کوردە دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە و ئۆتۆمبیلەکەیش وەرگەڕاوە.
دووای کوژرانی ئەم کاسبکارە و ئاگاداربوونەوەی بنەماڵە و خزمانی لە ڕووداوەکە، کاروانێکی هێزە چەکدارەکان چوونەتە شوێنی کوشتنی ئەم کاسبکارە کوردە و لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەمەش هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە، تەقەیان لە ژماریەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆلبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی "جەعفەر فەرەجی" گیانی لەدەستدا.
تێبینییەکەت بنووسە