"مێهران ڕەحیمی" هونەرمەندی کورد و خەڵکی شاری قووچان سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ ماوەی چووار ڕۆژ لەلایان ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و لە دوای لێپرسینەوە و ڕوونکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی ئازاد کراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە قووچان لە دووای هێرش بۆ سەر ماڵی مێهران ڕەحیمی هونەرمەندی کورد، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لە شاری ڕاز و جەرگلان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە لە دووای تێپەڕبوونی چووار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە ئازاد کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەشەمەش هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ناوبراو و هەوڵی دەستبەسەرکرانیان دابوو کە سەرکەوتوو نەببوون.
مێهران ڕەحیمی وەکوو چەندین هونەرمەندی دیکەی کورد لە خۆراسان لە ماوەی چەندین مانگی ڕابردوو لەلایان ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەی لێ کراوە و پێی ڕاگەیەندراوە مافی نییە بە جلی کوردی لە ڕێوڕەسمەکان ئامادە بێت.
لە ماوەی چەندین مانگی ڕابردوو ناوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر هونەرمندانی کورد لە خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی و هەڕەشەیان لێ کراوە لە ئەگەری لەبەرکردنی جلی کوردی دۆسیەی ئەمنییان بۆ دروست دەکرێت و تۆمەتی وەکوو هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیان دەخرێتە پاڵ.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە