بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگای خوراسانی باکوور، ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە، ٨ و ٩ی ڕەشەمە، "هێڵی گازی فەرمانگە و ئیدارەکان"ی ئەو پارێزگایە دەبڕدرێت.
غوڵامڕەزا شەفیق لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنەکاندا سەبارەت بەو بڕیارەی "بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگای خوراسانی باکوور" گوتوویەتی کە بۆ ڕێگریکردنە لە ئەگەری دابەزینی زەختی هێڵی گشتی گازی لە هاووڵاتیان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتوویەتی: «بڕیارە کارمەندانی فەرمانگەکان دوو کاتژمێر درەنگتر کارکردنیان دەست پێبکەن و فەرمانگەکان تەنیا بە یەک لەسەر سێی کارمەندان دەوام بکەن».
بە وتەی ناوبراو، ئەو کارمەندانەش کە دەچنەوە دەوام، دەبێ بە ئامێرگەلێک خۆیان گەرم بکەنەوە کە سووتەمەنی گاز بەکارناهێنن.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تەوانیر، بە ئاماژەدان بە دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرمی هەوا و شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە لە ئێران، ڕایگەیاند کە پێویستە کارەبا و گاز بەشێوەی گونجاو بەکاربهێن و داوای لە خەڵک کرد کە کەمتر وزە بخەنە کار.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای تارانیش ڕایگەیاند کە "پشکی گاز بۆ پیشەسازی و فەرمانگەکانی پارێزگای تاران" کەم دەکرێتەوە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەیکە دەیانهەوێ دڵنیا ببنەوە کە هاووڵاتیان بێ وزە نامێنەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی سەرما و بارشتی بەفر و باران بەشێک لە وڵاتی ئێرانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆکاری زیاتر بەکارهێنانی وزە لەلایەن هاووڵاتیانەوە و هەر بەو هۆکارەش حکومەت ترسی هەیە کە نەتوانێ بە شێوەی پێویست گاز و کارەبا بۆ خەڵک دابین بکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە