close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد نادیارە

۲۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد، بە ناوی "ڕامین گورگانی"، کە خەڵکی کامیارانە و ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە، تا ئێستاش نادیارە
چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد، بە ناوی "ڕامین گورگانی"، کە خەڵکی کامیارانە و ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە، تا ئێستاش نادیارە

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد، بە ناوی "ڕامین گورگانی"، کە خەڵکی کامیارانە و ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە، تا ئێستاش نادیارە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕامین گورگانی لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدایە، بەڵام تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کراوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت کە "لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشاندا بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. زۆربەی ئەم دەستبەسەرکراوانە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ٨ کەسیشیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون".

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

ڕۆژیادی لەدایکبوونی ئاریان خۆشگوار

۲۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ڕۆژیادی لەدایکبوونی ئاریان خۆشگوار