close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٤ هاووڵاتی کورد لە شاری شنۆ

۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وێنەیەک لە شاری شنۆ
وێنەیەک لە شاری شنۆ

لانی کەم چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئەمیر ڕەحمانی، فەخرەدین ئەحمەدی، شەهرام شاهی و ڕەحیم سەلامەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ڕەحیم سەلامەت، کوڕی مستەفا، هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی "کورۆش ئاوا" سەر بە شاری شنۆ، لەلایان هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەر لەمبارەوە شەوی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو گەنجی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی "شەهرام شاهی" کوڕی شەفیع و خەڵکی گەڕەکی "ئەمیرئاباد"ی شنۆیە و هەروەها "فەخرەدین ئەحمەدی" کوڕی ئەزیز، خەڵکی گەڕکی "تاچین ئاوێ" شنۆیە، لەلایان هێزە ئەمنییەتێکانی سپای پاسداران دەستبەسەرکراون.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچین ئاوێ" شنۆیە، بە هێرشی کردنی هێزەکانی ئیدارەی عیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە شێوەیەکی تووندوتیژانە دەستبەسەرکرا. ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دادگای شنۆ گوازراوەتەوە و دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ورمێ گوازراوەتەوە و حوکمی دەستبەسەرکرانی تا ١٥ ڕۆژ بۆ دەرکراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ چەشنە بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵ خراوەکان بۆ ئەو چووار هاووڵاتییە کوردە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

بەیاننامەی زیندانیانی مانگرتوو "سێشەممە ڕەشەکان نا بۆ لەسێدارەدان"

۲۹ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەیاننامەی زیندانیانی مانگرتوو "سێشەممە ڕەشەکان نا بۆ لەسێدارەدان"