close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی پەنجەبڕینەوەیان لەسەرە

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی پەنجەبڕینەوەیان لەسەرە

"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان" و دامەزراوی مافی مرۆڤی "عەبدوڕەحمان بۆروومەند" ڕایانگەیاندووە، کە هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی جێبەجێ کردنی سزای "پەنجەبڕینەوە"یان لەسەرە.

ئەو دوو ڕێکخراوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردۆتەوە لەسەر مەترسیی جێبەجێبوونی سزای پەنجەبڕینەوە بۆ ئەو هەشت زیندانییە هۆشدارییان داوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە زیندانی ئێڤینی تاراندا ژوورێکی تایبەت بە جێبەجێ کردنی سزای بڕینەوەی پەنجە دامەزراوە، کە لەوێدا کەرەسەیەکی "شێوەگیۆتین" بۆ بڕینەوەی پەنجەی زیندانیانی تۆمەتبار بە "دزی" بەکاردەهێندرێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو کەرەسەیە بەمەبەستی بڕینەوەی پەنجەکانی لانیکەم یەک زیندانی بەکارهێندراوە.

هەروەها بە هەشت زیندانیی دیکە ڕاگەیتەندراوە کە بە دامەزرانی ئەو گیۆتینە سزاکانی ئەوانیش جێبەجێ دەکرێت.

سێیان لەو هەشت زیندانییە بەناوی "هادی ڕۆستەمی"، "مهدی شاهیووەند" و "مهدی شەرەفیان" لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانی ورمێوە گوازراوەنەتەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.

ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو هەشت زیندانییە بە "یەعقوب فەیزی" ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوی بۆروومەند، سزای بڕینەوەی ئەندام لە ئێران  لە سەرەتای ئینقلابی ئیسلامییەو بۆ ئێستا لانیکەم لەسەر ٣٥٦ زیندانی جێبەجێ کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پۆلیسی گەشتی ئیرشاد تەقەی لە بۆکسۆرێکی هەڵبژاردەی ئێران کردووە

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پۆلیسی گەشتی ئیرشاد تەقەی لە بۆکسۆرێکی هەڵبژاردەی ئێران کردووە