"ڕەزا مورادخانی"، بۆکسۆری هەڵبژاردەی ئێران لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "شەرق" وتی، ڕۆژی ٨ی گوڵانی ئەمساڵ کاتێک لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەیدا لە پارکی "پەردسیان"ـی تاران پیاسەی کردووە کراوەتە ئامانجی گولـلەی پۆلیسی گەشتی ئیرشاد.
ڕۆژنامەی شەرق نووسیویەتی، ڕەزا مورادخانی لەکاتێکدا ڕێگریی کردووە پۆلیسی گەشتی ئیرشاد "ماریا عآرفی"ـی هاوسەری بگرێت، دراوەتە بەر گولـلەی ئەو پۆلیسانە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پۆلیس دواتر گازی بیبەری پژاندۆتە دەموچاوی هاوسەری ڕەزا مورادخانی و منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانەکەیان.
ڕەزا مورادخانی بە شەرقی وتوویەتی، ئەو پۆلیسەی تەقەی لێکردووە تەمەن ٢٢ بۆ ٢٣ ساڵ بووە و سەرەتا سپرای بیبەری پژاندووە بە دەموچاویدا و دوایە تەقەی لێکردووە.
وەک ڕاگەیەندراوە، لەو پێکهڵپرژانەدا چوار گولـلە بەر قاچ و سگی ئەو بۆکسەرەی هەڵبژاردەی ئێران کەوتووە.
🎥پۆلیسی ئیرشاد تەقە لە بۆکسۆرێکی ئێرانی دەکات
— ئێرانوایەری کوردی (@kurdishiranwire) June 11, 2022
ڕەزا مورادخانی، بۆکسۆرێکی هەڵبژاردەی #ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "شەرق" وتی، ڕۆژی ٨ی گوڵان لەکاتێکدا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەی لە پارکێکی #تاران پیاسەی کردووە، پۆلیسی گەشتی ئیرشاد تەقەی لێکردووە.#ئێرانوایەر #حیجاب pic.twitter.com/TeXBDIINgX
مورداخانی چەندین مێدالی ئاڵتوونی یارییە ئاسیایی و جیهانییەکانی هەیە بۆ هەڵبژاردەی ئێران و ماوەیەکیش لە یاریزانی "فەنەرباخچە"ی تورکیا بووە.
هاوسەری ڕەزا مورادخانی وتوویەتی، لەپاش ڕووداوەکە پۆلیس هەموو وێنە و ڤیدیۆکانی سەر مۆبایلەکانیانی سڕیوەتەوە، بەڵام چەند کەسێک شاەتحاڵی ڕووداوەکە بوون و لەسەر شایەتیی ئەوان سکاڵایەکیان لەدژی پۆلیس تۆمار کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە