لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێکدا لە گوندی "سەلیمساغول"ی سەربە شاری مەهاباد، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ گیانی لەدەستدا.
فەرماندەی پۆلیسی مەهاباد سەبارەت بەو ڕووداوە لەلێدوانێکدا ئاژانسی هەواڵی "کوردپرێس" وتی، ئەو ڕووداوە کاتێک هاتۆتە ئاراوە کە تراکتۆرەکە سەرقاڵ بووە بە سەمپاشی لەناو کێڵگەیەکی گوندی سەلیمساغولدا.
محەمەد تۆحیدی زیادیشی کرد، ئەو منداڵە لەمیانەی کاردا لەسەر تراکتۆرەکە کەوتۆتە خوارەوە و بەر تایەری دواوەی کەوتووە.
فەرماندەی پۆلیسی مەهاباد هەروەها وتی، هەفتەی ڕابردووش لەڕووداوێکی هاوشێوەدا لە گوندی "خاتوون خاس"ی مەهاباد، هاوڵاتییەک بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
تێبینییەکەت بنووسە