close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

شەمەندەفەرێک لە ئێران وەرگەڕا؛ ١٣ کەس کوژران و ٥٠ی دیکە بریندارن

۱۸ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شەمەندەفەرێک لە ئێران وەرگەڕا؛ ١٣ کەس کوژران و ٥٠ی دیکە بریندارن

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئیرنا"، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١، شەمەندەفەری گەشتیاریی مەشهەد بۆ یەزد لە دووریی ٨٥ کیکۆمەتریی شاری تەبەس وەرگەڕا و بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئەنجامیدا ١٣هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٥٠ی دیکەش بریندار بوون.

هۆکاری ئەو ڕووداوە خۆ پێداکێشانی شەمەندەفەرەکە لە بێڵكێکی میکانیکی ڕاگەیەندراوە، بەڵام فەرمانداری شاری تەبەس وتوویەتی، لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەبێت لێکۆڵینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت.

جێگری گەشتیاریی هێڵی ئانسەڕێی ئێران وتروویەتی، ڕووداوەکە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە هاتۆتە ئاراوە.

بەگوێرەی قسەکانی ئەو بەرپرسە، لە ئەنجامی خۆپێداکێشانی شەمەندەفەرەکە لە بێڵێکی میکانیکیی تەنیشت هێڵی ئاسنەڕێ، پێنج واگۆن لە هێڵ چوونەتە دەرەوە و شەمەندەفەرەکە وەرگەڕاوە.

ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" نووسیویەتی، کە شەمەندەفەرەکە ٤٣٠ گەشتیار و کارمەندی تێدا بووە.

وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران وتوویەتی، کە ڕووداوەکە ١٣ کوژراو و ١٥ برینداری لێکەوتۆتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای خۆراسان ژمارەی بریندارانی بە ٤٠ کەس ڕاگەیاندووە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" ژمارەی بریندارانی بە ٥٠ کەس ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، باری تەندروستیی ١٥ لەوان ناجێگیرە.

ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە زیاتریش بێت.

دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە ژمارەی گیان بەختکردووانی ئەو ڕووداوە گەیشتۆتە ١٧ کەس و باری تەندروستیی ١٥ کەسی دیکە لە بریندارانیش ناجێگرە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

جەبار دۆستی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە مەریوان دەستگیر کرا

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جەبار دۆستی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە مەریوان دەستگیر کرا