close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

محەمەدڕەزا مورادی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە دەستگیر کرا

۲۵ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
محەمەدڕەزا مورادی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە دەستگیر کرا

کەناڵی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، "محەمەدڕەزا مورادی"، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان لە سنە دەستگیر کراوە.

پێش مورادی، چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان بەناوی "جەبار دۆستی"، "مەسعوود نیکخا"، "شەعبان محەمەدی" و "ئەسکەندەر لوتفی" لایەن ناوەندە ئەمنییەکانوەی مەریوانەوە دەستگیر کرابوون.

مەسعوود نیکخا و شەعبان محەمەدی ڕۆژی شەمە ١٤ی جۆزەردان لە زیندانی سنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران گوازرانەوە.

ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕۆژی ٩ی جۆزەردان لە پەیوەندییەکی تەلەفحۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند، کە وەک ناڕەزایی بەرامبەر دەستگیر کرانی نایاسایی خۆی و هاوکارەکانی و هەروەها فشارەکانی سەری بۆ دانپێدانانی زۆرەملی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی وشک.

جگە لەو مامۆستا کوردانە، "ڕەسووڵ بوداغی"، "ڕەزا شەهابی"، "ئانیشا ئەسەدوڵاهی"، "کەیوان موهتەدی" و دوو چالاکی سەندیکایی فەرەنسی بەناوی "سیسیل کۆهلەر" و "ژاک پاریس" لە دۆسیەی مامۆستایانی ناڕازیدا دەستگیر کراون.

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵ دان دۆسییەیەکی ئەمنی لەدژی ئەو چالاکانە بە تۆمەتی پەیوەندیی بە سەندیکا بیانییەکانەوە ساز بکەن، بۆ ئەوەش تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتێکی تەلەڤیزیۆنییان ئامادە و بڵاو کردۆتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڤیدیۆ

فیلمی هێرشی سەر بارەگایەکی بەسیج لە تاران؛ تایبەتی ئێران‌وایەر

۲۵ جۆزەردانی ۱۴۰۱
مازیار بهاری
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فیلمی هێرشی سەر بارەگایەکی بەسیج لە تاران؛ تایبەتی ئێران‌وایەر