ستارە زادهێشت، کە ماوەیەک پێش ئێستا لە "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" (پژاک) جیابۆتەوە و گەڕاوەتەوە کوردستان، زیاتر لە مانگێکە دەستگیر کراوە. ڕێکخراوی "هەنگاو"یش دەڵێت، "سێ هەفتە پێش ئێستا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپاوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ژنان (ناوەندی چاکسازی و پەروەردە)ی شاری سنە."
بەگوێرە هەنگاو، ستارە زادهێشت تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵی گوندی "عیسەولێ"ی مەریوانە و پێشتر بۆ ماوەی حەوت ساڵ ئەندامی پژاک بووە.
لەو هەواڵەدا هاتووە، ستارە مانگی ڕابردوو پاش جیابوونەوە لە پژاک گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سنووری مەریوان خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران کردووە.
وەک ئاشکرا کراوە، ستارە لەو کاتەوە دەستگیر کراوە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە و لە سێ هەفتە پێش ئێستاوە پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی ڕەوانەی زیندانی ژنانی ئەم شارە کراوە.
ئێرانوایەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی لەسەر بێسەروشوێن بوونی "ئیدریس فەقیهی"، ئەندامی پژاک بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی سوپای پاسداران نزیکەی ١١ مانگ پێش ئێستا ئیدریس فەقیهییان دەستگیر کردووە و بنەماڵەکەی لەو کاتەوە بۆ ئێستا هیچ هەواڵێکیان لە کوڕەکەیان نییە، تەنانەت ناشزانن ئایا زیندووە یان گیانی بەخت کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە