close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

شەعبان محەمەدی: ئەگەر ئازادنەکرێین دەست دەکەم بە مانگرتنی وشک

۹ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شەعبان محەمەدی: ئەگەر ئازادنەکرێین دەست دەکەم بە مانگرتنی وشک

"شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەیەکانی مامۆستایانی ئێران" ڕایگەیاند، "شەعبان محەمەدی"، مامۆستای دەستگیر کراوی مەریوانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی وتووە، پێویستیی بەپەلەی بە دەرمانی چارەسەریی تایبەت هەیە و هۆشداریی داوە، ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت لە هەفتەی داهاتوەوە دەست دەکات بە مانگرتنی وشک لە خواردن.

شەعبان محەمەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان نزیکەی سێ مانگە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراوە و ئێستاکە لە بەدی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا دەستبەسەرە.

ئەو مامۆستا مەریوانییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی وتووە، باری تەندروستیی کۆئەندامی هەرەس، ڕیخۆڵە و گورچیلەکانی زۆر ناجێگیرە و پێویستی بەپەلەی بەو دەرمانە چارەسەرییانە هەیە کە پزیشکی زیندان بۆی نووسیوە.

بەڕێز محەمەدی هەروەها وتوویەتی کە توانای وەبیرهێنانەوەی بەو هۆیەوە کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە بەندی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە تووشی کێشەی جدیی بووە.

وەک شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان ڕایگەیاندووە، شەعبان محەمەدی هۆشداری داوە کە ئەگەر تاکو ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ هەر کۆتایی بە دەستگیربوونی نایاسایی خۆی و هاوکارەکانی نەیات و داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت دەست دەکات بە مانگرتنی وشک لە خواردن.

"ئەسکەندەر لوتفی"، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخرتاوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و دوو چالاکی دیکەی مامۆستایان لە کوردستان بەناوی "مەسعود نیکخا" و "جەبار دۆستی"، سێیان لەو هاوکارانەی شەعبان محەمەدین کە لەگەڵ ئەو دەستگیر کراون و هێشتا ئازاد نەکراون.

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لەڕێگەی سیستمی ئانلاینی "ثنا"وە ١٢ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی بانگهێشت کردووە بۆ دادسەرای سنە.

ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسلامی لە هەوڵ دان دۆسییەیەکی ئەمنی لەدژی ئەو چالاکانە بە تۆمەتی پەیوەندیی بە سەندیکا بیانییەکانەوە ساز بکەن، بۆ ئەوەش تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتێکی تەلەڤیزیۆنییان ئامادە و بڵاو کردۆتەوە.

جگە لەو مامۆستایانە، "ڕەسووڵ بوداغی" و جەعفەر ئیبراهیمی"، چالاکانی پیشەیی مامۆستایان "ڕەزا شەهابی"، "ئانیشا ئەسەدوڵاهی" و "کەیوان موهتەدی"، چالاکانی کرێکاری بە تۆمەتی "هاوکاری‌کردنی دوو چالاکی سەندیکایی فەڕەنسی بەناوی "سیسیل کۆهلەر" و "ژاک پاریس" بۆ بەلاڕێ‌دا بردنی ڕەوتی ناڕەزایەرتییەکانی مامۆستایان" لە ژێر گوشاری بەردەوامی هێزە ئەمنییتییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات‌دان بۆ دانپێدانانی زۆرەملی.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

پیاوسالاری لەمپەری ژنان بۆ پۆستە سیاسییەکان؛ دەرەنجامەکانی دوو توێژینەوەی فەرمی

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
پیاوسالاری لەمپەری ژنان بۆ پۆستە سیاسییەکان؛ دەرەنجامەکانی دوو توێژینەوەی فەرمی