ماڵپەڕی "وەرزش سێ"ـی ئێرانی ڕایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆ ١٦ی خەرمانانی دەستەی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی فووتباڵی ئێراندا، "کارلۆس کەیرۆش"، ڕاهێنەری پۆرتوگالی بە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران دیاریکراوە.
بەو پێیە، "دراگان سکۆچیچ" ڕاهێنەری پێشوو کە هەڵبژاردەی نیشتمانی فووتباڵی ئێران لەگەڵ ئەو بۆ جامی جیهانی قەتەری ٢٠٢٢ سەرکەوتبوو، لە پۆستەکەی لابراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ڕابردوو چەند ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی فووتباڵی ئێران باسی ئەوەیان کردبوو کە دراگان سکۆچیچ هەتاکو کۆتایی جامی جیهانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران دەمێنێتەوە.
بەپێی هەواڵەکان، وابڕیارە فیدراسیۆنی فووتباڵی ئێران تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستی ڕەسمی لەگەڵ کارلۆس کەیرۆش واژۆ بکات.
کارلۆس کەیرۆش پێشتریش لە دوو جامی جیهانیی ٢٠١٤ و ٢٠١٨دا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران بووە.
گەڕانەوەی کەیرۆش بۆ ئێران لەکاتێکدایە، کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ دوو هەڵبژاردەی نیشتمانیی کۆڵۆمبیا و میسر سەرکەوتوو نەبووە و لە ڕاهێنەریی هەر دوو یانەکە لابراوە.
هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ڕاهێنەران و یاریزانانی فووتباڵ لە ئێران ڕەخنە لە ستایلی ڕاهێنەریی کەیرۆش دەگرن و ناڕازین بە گەڕانەوەی.
میدیا ئێرانییەکان باس لەوە دەکەن، کە پێداگریی "مهدی تاج"، سەرۆکی فیدراسیۆنی فووتباڵ بۆتە هۆی گەڕانەوەی کارلۆس کەیرۆش بۆ ئێران.
مهدی تاج لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتێکدا بە سەرۆکی فیدراسیۆنی فووتباڵ ئێران هەڵبژێردراوەتەوە، کە پێشتر ساڵی ١٣٩٨ بەمەبەستی خۆشاردنەوە لە وەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی ناکارامەیی فیدراسیۆن دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی کێشابووەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە