ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠١، سەرۆکوەزیرانی ئاڵبانی ڕایگەیاند، کە ئەو وڵاتە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەوەستێنێت.
"ئێدی ڕاما" لەو ڕاگەیەندراوەدا "هێرشە سایبێرییەکانی کۆماری ئیسلامی"ـی بە هۆکاری وەستاندنی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران ناو برد.
ڕاما هەروەها کۆماری ئیسلامیی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕۆژی ١٥ی تەمووز بە ئەنجامدانی چەند هێرشی سایبێری هەوڵی داوە "خزمەتگوزاری گشتیی ئاڵبانی لەکار بخات و دەست بگەیەنێتە زانیارییە ئیلیکترۆنییەکانی ئەو حکومەتە".
بەپێی هەواڵەکان، دەرفەتێکی ٢٤ کاتژمێری بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکانی ناو ئاڵبانی دیاری کرداوە تاکو خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.
لەپاش نیشتەجێبوونی ئاوارەکانی سازمانی "موجاهدینی خەلق" لە ئاڵبانی، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەو وڵاتە ڕووی لە خراپیی کرد و چیتر وەک خۆی لێ نەهاتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە