ڕێکخراوی "لێبوردنی نێودەوڵەتی" ڕایگەیاند، "ئیدریس فەقیهی"، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ـەوە بۆ ئێستا "بێسەروشوێنیی زۆرەملی"ـی بەسەردا سەپێندراوە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانانی ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاو کردەوە و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد هەرچی خێراتر شوێنی ڕاگیرانی ئیدریس فەقیهی ئاشکرا بکات.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها بە پشت بەستن بە هەندێک بەڵگە لەمەڕ ئەشکەنجە و توندوتیژی لەدژی ئیدریس فەقیهی، داوای "لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەن"ـی کردووە لەسەر دۆسیە و دۆخی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە.
مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠، سوپای پاسداران هەواڵی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ چەند ئەندامێکی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان" (پژاک) لە بۆکانی ڕاگەیاندبوو.
لێبوردنی نێودەوڵيتی ڕایگەیاندووە: "بنەماڵەی ئیدریس فەقیهی سەرەتا لە میدیاکانی حکومەتی ئێراندا هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بینیوە. بەڵام دواتر لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٠دا بەو بنەماڵەیە وتراوە کە ئیدریس لە شەڕەکەی گوندی "عیلمئاباد"ی بۆکاندا بە برینداری دەستگیر کراوە."
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئیدریس فەقیهی لە مانگی ڕەزبەر تاەکو سەرماوەزی ١٤٠٠ لە گرتووخانەی ئەلمهدی سوپای پاسداران لە ورمێ لەژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدا بووە.
لێبوردنی نێودەوڵيتی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، هۆشداری داوەتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، کە "لە هەموو حاڵەتێکدا ڕێز بگرن لە مافی ئیدریس فەقیهی بۆ ئامادەبوون لە دادگاییەکی دادوەرانەدا و بەدووی دەرکردنی سزای سێدارە نەبن لەدژی."
فراخوان اقدام فوری
— Amnesty Iran (@AmnestyIran) September 10, 2022
مقامات دادستانی و مأموران امنیتی و اطلاعاتی در استان آذربایجان غربی، از اوایل مرداد ۱۴۰۰، #ادریسفقهی، مخالف سیاسی ۳۶ ساله از اقلیت ستمدیده کرد ایران را قهرا ناپدید کردهاند.
اقدام شما موثر است؛https://t.co/xoF6QBjubP pic.twitter.com/JXHFqoHHoF
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە