ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان، باڵیۆزی ئێران لە بەیروت لە پرێسکۆنفرانسێکدا لەگەڵ وەزیری وزە و ئاوی لوبنان ئامادە بوو و وتی، سووتەمەنی خۆڕایی هەدیەی ئێرانە بۆ گەلی لوبنان.
"موجتەبا ئەمانی" هەروەها وتی، کۆماری ئیسلامی ئامادەیە نەک تەنیا لە بواری سووتەمەنی بەڵکو لە هەموو بەشەکانی دابین کردنی وزەدا هاوکاری دامەزراوە لوبنانییەکان بکات.
"وەلید فەیاز"، وەزیری وزە و ئاوی لوبنانیش لەو بارەیەدا وتی، پێشنیاری سووتەمەنیی خۆڕایی بە دەستپێشخەریی "حەسەن نەسروڵا"، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ئاراستە کراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە لوبنان پێشوازیی هەموو پێشنیارێکی لەو جۆرە دەکات.
ئێران پێشتریش چەندین باری سووتەمەنی خۆڕایی ڕەوانەی لوبنان کردبوو و دابوویە حزبوڵا، کە ساڵی ڕابردوو دەوڵەتی لوبنان نیگەرانی دەربڕی لەو بارەیەدا و ڕایگەیاند، ئەمە مومکینە ببێتە هۆی بایکۆتی دەوڵەت لەلایەن ئەمریکاوە.
لوبنان دەیان ساڵە کە کێشەی کەمی کارەبا و قەیرانی وزەی هەیە، ئەمەش بە قەیرانی ئابووری ساڵی ٢٠١٩ لەو وڵاتە چڕتر بۆتەوە و وایکردووە دەوڵەت نەتوانێ سووتەمەنیی پێویست بکڕێت لە وڵاتانی دیکە.
"نەجیب میقاتی"، سەرۆکوەزیرانی لوبنان وەزیری وزە و ئاوی ئەو وڵاتەی ئەرکدار کردووە بە پێکهێنانی شاندێک بەمەبەستی دانوستان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی خۆڕایی لە ئێران.
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتێرز"ی بەریتانی لەسەر زاری بەرپرسێکی لوبنانییەوە نووسیویەتی کە ئەو شاندە بەم زووانە سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار کۆدەبێتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە