close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

۳۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سپای پاسداران سەر لە بەیانی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بۆ سێهەمین جار لە کاتی دەست پێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران، هێرشی مووشەکی کردە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان‌دا.

بەپێی زانیارییەکانی "ئێران وایەر" لەم هێرشە مووشەکیەدا، ئۆردووگای ناوەندی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئۆردووگای ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کراونەتە ئامانج.

ئۆردووگای ناوەندی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە نزیکی شاری سلیمانییەدایە و ئەوردوگای ناوەندی حیزبی دێموکرات لە کۆیە کە ئەم دووشوێنە  بەشێکن لە خاکی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لانیکەم مووشەکیک بەر ئۆردووگای حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە. 

بەڵام بەپێی زانیاری سەرچاوەی "ئێران‌وایەر" تا ئێستا پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هێرشە مووشەکییەدا گیانی لە دەست داوە. 

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی خەزەڵوەی ١٤٠١، قەرارگای حەمزەی سەیدوشۆهەدای هێزی زەمینی سپا، باسی لە بەهێز کردنی ڕێزەکان و هێزکانی خۆیان لە ڕۆژئاوی وڵاتەکەیان کردبوو. 

قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، ئامانجی ئەم هێرشەی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەوشتەی خۆیان پێی دەڵین "جموجووڵی ناحەزان و گرووپە تیرۆریستییەکان و جوداخوازەکانی دژ بە ئێران" ڕاگەیاندووە. 

سپای پاسدارن پێش‌تر لە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێرشی کردبووە سەر خاکی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئەم هێزە نیزامییە لە ڕەزبەری ١٤٠١، بە هێرشی مووشەکی و پێهپادی ئوردوگا ناوەندییەکانی حیزبەکان لەوانە "کۆمەڵە، ڕێکخراوی حیزبی کومونیستی ئێران"، "حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان"، "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، " و"حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران" و "حیزبی ئازادی کوردستان"ی لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان کردبووە ئامانج  کە زیاتر لە دە کوژرا و پەنجا برینداری لێ‌کەوتەوە.

جێگەی ئاماژەیە "ئیسماعیل قائانی"، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارا، لە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هەڕەشەی لە حکوومەتی عێراق کرد ""ئەگەر عێراق ئەو حیزبە کوردییە چەکدارەکانەی کە لە خاکی کوردستانی عێراق‌دان چەک نەکات، کۆماری ئیسلامی ئۆپراسیۆنێکی زەمینی بێ وێنە لە عێراق ئەنجام دەدات."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران: کوژرانی لانیکەم سێ هاوڵاتی لە پیرانشار و جوانڕۆ

۳۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران: کوژرانی لانیکەم سێ هاوڵاتی لە پیرانشار و جوانڕۆ