close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لێدان و ئەشکەنجەدانی وتەبێژی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لە لایەن بازجووەکانەوە

۷ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێدان و ئەشکەنجەدانی وتەبێژی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لە لایەن بازجووەکانەوە

هێزەکانی زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە) بە فەرمانی بازجووەکانی دۆسیەی، "ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی" وتەبێژی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران بە توندی لێی‌دراوە. بەپێی هەواڵەکان دۆخی جەستەیی ئەم چالاکی پیشەییە دوای ئەم لێدانانە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی، وتەبێژی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر، بۆ دووهەمین جار لە ساڵی ١٤٠١ و لە کاتێک‌دا تازە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی خۆی‌دا دەست‌گیر کرا پاشان بۆ بەندی ٢٠٩ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە. بەڵام لە ٢٥ی خەزەڵوەردا، بەهۆی زۆری ژمارەی دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، ڕاگەیەندرا بۆ زیندانی گەورەی تاران لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازراوەتەوە.

ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بە دوای لێدان و ئەشکەنجەی ئەم چالاکە پیشەییە ناسراوە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک جگە لە جەخت کردنەوە لەسەر ورەی بەرزی ئەم وتەبێژەی شورا و ئەندامی ئەم ڕێکخراوە نووسیویەتی: "هەستی دۆستایەتی و باشی ئەخلاق لە هەوڵسووکەوتی ئەودا بەردەوام جێگەی سەرنجی زیندانییە گەنجەکان بووە. بەداخەوە هێزەکانی "زیندانی تارانی گەورە" نەیانتوانیوە ئەو خۆشەویستییە و جێگەی ڕێز بووەنەی سۆران قەبووڵ بکەن و بەناوی بازجوویی بانگیان کرد و لە ژووری لێکۆڵینەوەدا بە توندی لێیان داوە. دەشڵێت: "توندی ئەو ئەشکەنجە و لێدانانە تا ڕادەیەک بووە کە ئەم مامۆستا خانەنشینە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باری جەستەیی تێکچووە، و تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە". 

ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، بە دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە دۆخی ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی، ئەو مامۆستایەی کە لێکۆڵەران وڵامی ٣٠ ساڵ ئەرک، ماندووبوون و دڵسۆزی ئەویان بە لیدان و ئەشکەنجە داوەتەوە، ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە توندی مەحکووم کردووە و دەزگای دادوەری بە بەرپرسی گیانی ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی دەزانن و داوای ئازادی بێ مەرجی ئەو، قوتابیان و مامۆستایانی زیندانی دیکەیان کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە