close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هەواڵدەری میزان: وریا غەفووری ئازاد کرا

۸ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەواڵدەری میزان: وریا غەفووری ئازاد کرا

دوای دوو جار ڕەت‌کرانەوەی هەواڵی ئازادیی "وریا غەفووری"، لە کۆتایی‌دا ئەمڕۆ سێ‌شەمە لە سەروبەندی کێبڕکێی نێوان تیمەکانی فوتباڵی ئێران و ئەمریکا، هەواڵدەری "میزان" سەر بە دەزگای دادوەری، هەواڵی ئازادیی ئەم یاریزانەی فوتباڵی ئێرانی بڵاو کردەوە. 

هەواڵدەری دەزگای دادوەری نووسیویەتی: "بەیانی ئەمڕۆ وریا غەفووری بە ناردنی لە زیندانەوە بۆ دادگا و ئەنجام‌دانی دوایین لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان، لە زیندان ئازاد کرا."

ڕۆژی ڕابردوو دووشەمە ٧ی سەرماوە، هەواڵەدەری "تەسنیم" سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند وریا غەفووری یاریزانی تیمی فولادی خوزستان کە لە ٣ی سەرماوەز دەست‌گیر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

چەند خولەک دواتر هەواڵدەری "میزان" سەر بە دەزگای دادوەری ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە و بانگەشەی کرد "ئەم هەواڵە ڕاست نییە" و "بە پێچەوانەی ئەو بانگەشانە، وریا غەفووری ئازاد نەکراوە."

وریا غەفووری یاریزانی تیمی فولادی خوزستان یەک ڕۆژ پێش یاریی تیمی فوتباڵ بەرامبەر تیمی فوتباڵی نەتەوەیی وێڵز لە شوێنی ڕاهێنانی تیمی فولاد و لەبەرچاوی منداڵەکانی‌دا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەست‌گیر کرابوو.

هەوەها شەوی شەمە هەواڵدەرییەکانی "تەسنیم" و "ئیسنا"، هەواڵی ئازاد بوونی وریا غەفووریان بڵاو کردبووەوە، بەڵام ئەم هەواڵە لە لایەن هەواڵدەری "ئیرنا" ڕەت کراوە.

تەسنیم لە هەواڵەکەی خۆی‌دا بانگەشەی کردبوو کە وریا غەفووری " بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی، کۆبوونەوە و جووڵە بە دژی ڕژیم" دەست‌گیر کراوە. 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

وردەکاریی کۆبوونەوەی مەجلیس لەگەڵ دەزگای دادوەری دەربارەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان

۸ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وردەکاریی کۆبوونەوەی مەجلیس لەگەڵ دەزگای دادوەری دەربارەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان