بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ڕوویداد٢٤"، قوتابیانی دواکەوتوو لە خوێندن، لە پڕۆژەیاسای بوجەی ١٤٠٢ وەلانران.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان باس لە زیادبوونی ژمارەی ئەو منداڵانە دەکەن کە ڕۆژانە بە هۆکاری جیاوازەوە ناچار دەبن واز لە خوێندن بهێنن.
بە وتەی جێگری پەروەردەی سەرەتایی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، ئاماری وازهێنانی منداڵان لە خوێندن لە پۆلی یەکی سەرەتایی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
"مەعسوومە نەجەفی"، بە ئاماژە کردن بە ڕێژەی "دووبارە کردنەوەی خوێندنی بنەڕەتی" لە خولی سەرەتایی لەسەتا ٣ و لە پۆلی سەرەتایی لە سەتا ١٠ بووە وتی: "ئەم ئامارە ترسناکە و دەبێت بە شێوەیەکی تایبەت گرینگی پێبدرێت."
"دووبارە کردنەوەی خوێندنی بنەڕەتی" بەم واتایەیە ئەو قوتابیانەی دەگەنە دۆخێک واز لە خوێندن بهێنن، ساڵێکی دیکە دەتوانن لە هەمان پۆلدا، درێژە بە خوێندیان بدەن.
بە وتەی ئەم بەرپرسەی پەروەردە و بارهێنان، دۆخی گوندەکان لە شارەکان خراپترە و ڕێژەی "وازهێنان لە خوێندن" لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی مەترسیدار بووەتەوە.
لە دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵدا، ٢٠٤ هەزار و ٣١٢ کەس دواکەوتوو لە خوێندن پشتڕاست کراوەتەوە کە تا ئەمڕۆ ٤٥ هەزار و ٥٣٨ کەسیان گەڕانەتەوە بۆ خوێندن.
هەروەها مەعسوومە نەجەفی بە ئاماژە کردن بە گۆڕینی شوێنی خوێندن، تووشبوون بە نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراو، یان هەژاری خێزانی وەک گرینگترین هۆکارەکانی وازهێنان لە خوێندن ناوزەد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ڕوویداد ۲٤" لابردنی بەرنامەی گڕاندنەوەی قوتابیان بۆ خوێندن، لەو ئەرکانەیە کە لە پڕۆژە یاسای ۱٤۰۲ لەسەر شانی پەروەردە و بارهێنان لابراوە.
ئەم وەزارەتە بە سەرەکیترین ئەمینداری پەروەردەی منداڵان لە ئێران دێتە ئەژمار، نەک هەر بەرکەوتەی فرۆشتنی بەشێک لە موڵکەکانی بووە، بەڵکو ئەرکەکانی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ١٤٠٢دا لە ٣٢٩ بۆ ٥٩ کەمکراوەتەوە.
نەهێشتنی کرێدت لە بواری ئەو قوتابیانەی لە خوێندن دواکەوتوون و خۆراک و هاتووچۆی قوتابیانی ناوچە بێبەشەکان، بووەتە هۆی ئەوەی کە بوجەی پەروەردە و بارهێنان لە پڕۆژە یاسای ساڵی ۱٤۰۲، ببێتە یەکێک لە لاوازترین بوجەکانی چوار دەیەی ڕابردووی ئەم ناوەندە.
ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ۹۱۱ هەزار قوتابی لە خوێندن دواکەوتوون، و ۲۷۹ هەزار قوتابی لە ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە کە بۆ ساڵی داهاتوو بوجەی گەڕاندنەوەی ئەم قوتابیانە بۆ خوێندن لابراوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو قوتابیانەی لە خوێندن دواکەوتوون ۱۷٪ زیادی کردووە، لە ۷۷۷ هەزار کەس لە ساڵی ۱۳۹٥ بۆ ۹۱۱ هەزار کەس لە ساڵی ۱٤۰۰ زیادی کردووە.
پێنج پارێزگای سیستان و بەلووچستان، خوراسانی ڕەزەوی، تاران، خوستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیاترین ژمارەی قوتابیانیان هەیە کە وازیان لە خوێندن هێناوە.
پێشتر لابردنی بوجەی تایبەت بە دابەشکردنی بێبەرامبەری کتێبی خوێندن لە ناوچە بێبەشەکان لەلایەن "سادق سەتاریفەرد"، جێگری پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان پەسەندکرابوو.
لێکۆڵینەوەی پڕۆژەیاسای بوجەی ساڵی داهاتوو دەریدەخات کە ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە لە ڕێزی سەرانەدا، سەرجەم بابەتە جیاوازەکەنی سیستمی پەروەردەی کۆکردووەتەوە کە ژمارەی گشتیان ٤٩٠٠ میلیارد تمەنە (ڕۆژانە دوو هەزار تمەن بۆ هەر قوتابییەکە).
سەرانەی بارهێنان بۆ هەر قوتابیەک ڕۆژانە، بڕی ٤۰ تمەن دیاری کراوە.
وازهێنانی منداڵان لە خوێندن، بە گرینگترین زیانەکانی سیتمی پەروەردەیی لە ئێران دێتە ئەژمار و بە هۆێ گشتگیری هەژاری لە ناو بنەماڵەکاندا، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەم منداڵانە ڕوو لە زیاد بوونە.
تێبینییەکەت بنووسە