"عوسمان ئیسماعیلی"، چالاکی کرێکاریی ناسراوی خەڵکی شاری سەقز بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە سنە گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیتشووە، سەر بەیانیی ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوای سەردانی کردنی بنەماڵەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ لقی سێهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سەقز، بە مەبەستی بەدوادا چوون بۆ دۆسیە و بارودۆخی ئەم چالاکە کرێکارییە، ئەم ناوەندە دادوەرییە سەرباری پشتڕاست کردنەوەی دەستگیریی عوسمان ئیسماعیلی بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی سەقز، ڕایگەیاندووە کە عوسمان ئیسماعیلی بۆ درێژەدانی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە گواستراوەتەوە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، بەڵام لقی سێهەمی لێپرسینەوە خۆی لە دیاری کردنی هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی عوسمان ئیسماعیلی بۆ بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە بواردووە.
عوسمان ئیسماعیلی، چوارشەمە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سەقز دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوەوە.
دەستگیر کردنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە کاتیکدا ڕوو دەدات کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا بە دانانی بارمتە بە بڕی ١٤٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو.
عوسمان ئیسماعیلی یەکێک لە سیما ناسراوەکانی شاری سەقزە و چالاکی کرێکارییە. هەروەها لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١دا پشتیوانیی لە بنەماڵەی سیاسیان و بەندکراوان کردووە، هەروەها هاوسۆز و هاودەردی بنەماڵە داخدارەکانی ئەم شارە بووە.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە ١٠ی گوڵانی ئەمساڵدا و لەسەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و ماڵەکەیان لە لایەن ئەم هێزە پشکێندرا بوو. هەروەها عوسمان ئیسماعیلی لە ساڵی ١٣٩٤دا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرابوو و لەو ماوەیەدا ١٢ ڕۆژ لە ژووری تاکە کەسیدا ڕاگیرابوو. دواتر بە دانانی بارمتە بە بڕی ٧٢ میلیۆن تمەن ئازاد کرا. هەروەها لە خەزەڵوەری ١٣٩٤دا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار، دادگایی کرا و بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا، کە لە دادگای پیداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە