بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ دووشەمە ۲۰ی خەرمانان، "شێرکۆ حیجازی" بەرپرسی هەیئەتی فوتباڵی شاری سەقزیان دەستگیر کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت بۆ سەر هاوڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان زیادی کردووە. لە درێژەی ئەو گوشارانەدا، هاوڵاتیی پەیامنێری ئێرانوایەر ڕایگەیاندووە کە شێرکۆ حیجازی، سەرۆکی دەستەی فوتباڵی شاری سەقز و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستگیریی و ئەو ناوەندەی لێی دەستبەسەر کراوە، لە بەر دەستدا نییە و تەنانەت نزیکانی بەڕێز حیجازی لە سەر دۆخی کوڕەکەیان بێخەبەرن.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەدان کەس لە چالاکانی مەدەنی شارە جیاوازەکانی کوردستان یان دانیشتووی تاران لە نامەیەکدا داوای ئازادیی "سامان پاشایی" هاوڵاتی خەڵکی سەقز، وەرزشوان و مامۆستای زانکۆیان کردبوو. داواکارییەک کە وەک هەمیشە لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە پشت گوێ خرابوو. سامان پاشایی برای "سەردار پاشایی" پاڵەوانی زۆرانبازی پێشوی تیمی نەتەوەیی ئێران و یەکێک لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە