ڕۆژنامەی "دونیای ئێقتساد" لە ڕاپۆرتێکدا ژنانی ئێرانی وەک "زێڕی شاراوەی ئابووری ئێران" ناودێر کردووە و نووسیویەتی کە لە دۆخی ئێستادا، سیاسەتێک بۆ کەڵک وەرگرتن لە توانایی ئەم بەشە لە کۆمەڵگا دانەڕێژراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە کەم بوونەوەی ڕادەی بێکاری ژنان و زیاد بوونی بەشداریی ئەوان ئابووری بنەماڵەی باش کردووە و بۆتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی هەژاری لە خێزانەکاندا.
ناوەندی ئاماری ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا کە گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کاری لە هاوینی ١٤٠٢ بڵاو کردۆتەوە، ڕادەی بەشداریی ژنانی لەم وەرزەدا ١٤.٦٪ ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی لە نێوان ٣٢ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار ژن لە تەمەنی کارکردندا زیاتر لە ٢٧ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس نەچوونەتە ناو بازاڕی کارەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژە کردن بە دوو ئەوەندە بوونەوەی ڕادەی بێکاری لە نێوان ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان لە ئێراندا هاتووە: "لە نێوان ژمارەی سنوورداری ئەو ژنانەی کە توانای کارکردن و ئامادەیی کارکردنیان هەیە، ڕێژەیەکی کەمتر لە پیاوان توانیویانە کارێک بدۆزنەوە.
دونیای ئابووری لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا جەختی کردەوە کە ڕادەی بەشداری ژنان لە ئێران پێچەوانەی چاوەڕونییەکان لە سعوودیا کەمترە.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی دونیای ئێقتساد نووسیویەتی، ڕادەی بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاری سعوودیا لە خولێکی ٣٠ ساڵەدا ١٥٪ لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٣٠٪ لە ساڵی ٢٢٠ زیادی کردووە. ئەم ڕاپۆرتە ئەو پرسیارە دێنێتە گۆڕێ کە بۆچی ژنان لە کۆمەڵگای ئێران بە بەراورد لەگەڵ پیاوان، پلەبەرزکردنەوەی کارەکانیان کەمترە و تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا مووچەکەشیان کەمە؟ بە پشتبەستن بە چاودێری و ڕاپرسییە مەیدانییەکان، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم پرسە بەهۆی "جیاکاریی جێندەری"ەوەیە.
ڕێژەی دامەزراندنی ژنان واتە پشکی ژنانی کرێکار لە کۆی ئەو ژنانەی لە تەمەنی کار کردندان لە هاوینی ساڵی ١٤٠٢ تەنیا ٣.١٢٪ بەراورد کراوە، لە حاڵێکدا ئەم پشکە بۆ پیاوان دەگاتە ٣.٣٨٪ .
نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی کە لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ی زایینی بڵاوی کردەوە پشتڕاستی کردۆتەوە، ئێران لە نێوان ئەو وڵاتانەی نایەکسانی ڕەگەزیی تێددا باڵادەستە لە ڕیزبەندی ١٩١ وڵاتی ڕاپرسییەکەدا لە ڕووی پێوەرەکانی نایەکسانی جێندەرییەوە لە پلەی ١١٥دایە.
پێوانەکردنی نایەکسانی ڕەگەزی لە وڵاتان فاکتەری جیاوازی هەیە، بەڵام یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکان دۆخی بازاڕی کار و پشکنینی یەکسانی ڕەگەزییە لە بازاڕی کاردا.
ڕۆژنامەی دونیای ئێقتساد ئاماژەی بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنان لە منداڵبوون و چاودێریکردنی منداڵ و بنەماڵەدا نووسیویەتی کە ژیانی ژنان بە هۆی ئەوەی کە بارگرانی گەنجی حەشیمەت لە سەر شانی ئەوانە، گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە