بە دوای دەستگیریی بەربڵاوی هاوڵاتیانی بەهایی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لاوێکی ١٩ ساڵانی بەهاییان بە ناوی "کامیاب زارعی عەزئابادی" لە شاری یەزد دەستگیر کردووە.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستی "ئێران وایەر" گەیشتووە، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی چوارشەمە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی کامیاب ڕاعی و دوای پشکنینی ماڵەکەی و دەست گرتن بەسەر هەندێک لە کەلوپەلەکانی لەوانە کتێب، مۆبایل و کامپیووتێرەکەی، بۆخۆشیان ەستگیر کردووە.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی ئەم هاوڵاتییە بەهایی لە بەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ماڵی دەیان هاوڵاتیی بەهایی لە شارەکانی هەمەدان، کەرەج و یەزد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە پشکنینیان بۆ کراوە و لانیکەم ١٦ هاوڵاتیی بەهایی دەستگیر کراون. هەروەها لە یەک مانگی ڕابردوودا، شەش هاوڵاتیی بەهایی دیکە لە شاری یەزد دەستگیر کراون. پێنج کەس لە دەستگیر کراوەکانی یەزد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون بەلام یەکێک لەم دەستگیر کراوانە بە ناوی "ئیمان ڕەشیدی" چارەنووسی ناڕوونە و هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی یەزددا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە