کرێکارانی گرووپی نەتەوەیی پیشەسازیی فوولادی ئێران، گرد بوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە بەردەم بینای ئەم کۆمپانیایەدا لە ئەهواز بەڕێوە برد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەست "ئێران وایەر" گەیشتووە، دوای ڕێگرییەکانی لێپرسراوی ئەم کۆمپانیا پیشەسازییەوە لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای پلەبەندیی پیشەکان و بێ وڵام مانەوەی باقیی داخوازییەکانی کرێکاران، ژمارەیەکی زۆری کرێکارانی شاغل لە بەشە جیاوازەکانی ئەم کۆمپانیایەدا ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ و بۆ دووهەمین ڕۆژ لە ڕێگەی ڕاگرتنی چەند کاتژمێری هێڵەکانی بەرهەمهێنانەوە، لە بەردەم بینای بەڕێوبەرایەتیی ئەم کۆپانیایەدا گرد بوونەوە.
ئەم گرد بوونەوە ڕۆژی شەمە ١٢ی خەزەڵوەریش بەڕێوە چووبوو.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاو کراونەتەوە، کرێکارانی گرووپی نەتەوەیی پیشەسازیی فوولادی ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی خەزەڵوەر، گرد بوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە بەردەم بینای ئەم کۆمپانیایەدا لە ئەهواز بەڕێوە برد.#هەواڵی_ئێران #کرێکارانی_ئێران #پیشەسازی_فولاد #ئەهواز pic.twitter.com/NskODnwQRP
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) November 12, 2023
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لەم گرد بوونەوانە بڵاو کراونەتەوە، کرێکارە ناڕازییەکان بە وتنەوەی دروشم، یەک دەنگ و یەکگرتوو خواستەکانی خۆیان ڕاگەیاندووە.
"جێبەجێ کردنی خێرای پڕۆژە یاسای پلەبەندیی پیشەکان" و "گەڕاندنەوە بۆ کاری کەریم سیاحی، کرێکاری دەرکراوی ئەم کۆمپانیایە" ئەو داخوازیانەن کە ئەم کرێکارە ناڕازیانە ڕایان گەیاندووە.
بەپێی بڕگەکانی ٤٨ تا ٥٠ی یاسای کار، جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای پلەبەندیی پیشەکان لە هەموو ئەو کارگەیانەی کە ئەم یاسایە دەیان گرێتەوە وەک "بڕیار" جەختی لەسەر کراوەتەوە. پێویستە کە مسۆگەر کردنی لە ئەستۆی خاوەن کارە و ئەرکەکەیشی لەسەر شانی وەزارەتی کارە. لەگەڵ جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای پلەبەندیی پیشەکاندا، ئەگەر خاوەن کار لە جێبەجێ کردنەکەی سەرپێچیی بکات، ئیدارەکانی کار دەبێت جگە لە دەستێوەردان لەم بابەتەدا خاوەن کارەکە ناچار بکەن پڕۆژە یاسای پلەبەندیی جێبەجێ بکات.
پلەبەندیی پیشەکان، ڕێکارێکی یاسایی بۆ ڕیکخستنەوەی زنجیرەی پلەکانی حەقدەستە. بەم مانایە کە هەرچی پاشخان، کارامەیی، پسپۆڕی و خوێندنی کرێکارێک زیاد دەبێت، دەبێت مووچەی مانگانەکەیشی بەو ئاستە زیاد بکرێت.
بە گوتەی چالاکانی کرێکاری، حەقدەستی یەکسان بۆ هەموو ڕێزبەندییە پیشەییەکانی کارگەیەک بە هیچ جۆرێک دادپەروەرانە نییە: "کرێکارێک کە ١٠ ساڵ پاشخانی کاری هەیە و پسپۆڕی و کارامەییەکەی لە کاتی کار کردندا زیاد بووە، نابێت بە ڕادەی کرێکارێکی ساکار و تازە دەست بە کار بوو مووچەی مانگانە وەربگرێت."
چالاکانی کرێکاری لەو باوەڕەدان لەگەڵ جێبەجێ کردنی دروستی پڕۆژە یاسای پلەبەندی، زۆربەی بێ بەش کاریی و پێشێل کارییەکانی حەقدەست لەناو دەچن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە