close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گەمارۆدانی تۆڕێکی گەورەی دابین‌کردنی دارایی سپا و وەزارەتی بەرگریی لە لایەن خەزێنەداری ئەمریکاوە

۸ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کۆماری ئیسلامی بۆ دابین کردنی دارایی "چالاکییەکانی خۆی لە ناسەقامگیریی ناوچەکەدا و پشتیوانی لە چەند گروپی نیابەتی لە ناوچەکەدا لەوانە حەماس و حیزبوڵا" چەندین میلیارد دۆلاری لە ڕێگەی فرۆشتنی کاڵاکانەوە دەست کەوتووە.

برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە کاروباری تیرۆریسم و زانیاری دارایی، دەڵیت هێزی قودسی سپای پاسداران و وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بە بەشداری لە پڵان و نەخشە نایاساییە داراییەکان، بوجەی "پەرەپێدان بە گرژیی و بەرفروان کردنەوەی ترساندن و تۆقاندن لە سەرتاسەری ناوچەکەدا" دابین دەکەن و درێژە بەم کارە دەدەن.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل‌دا ڕایگەیاند "تۆڕێکی گەورە"ی کردۆتە ئامانج کە ئاسانکاری بۆ کاروباری دارایی نیزامی  ئێران دەکەن. 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ڕۆژی چوارشەمە ٨ی سەرماوەز، لە ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ئۆفیسی کۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەکان، "ئۆفێک"، زیاتر لە ٢٠ کەس و ڕێکخراوی بە هۆی بەشداریی لە تۆڕەکانی ئاسانکاری کاروباریی دارایی وەزارەتی بەرگریی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزی قودسیی سپای پاسدارانی گەمارۆ دا. 

هەروەها وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کۆماری ئیسلامی بۆ دابین کردنی دارایی "چالاکییەکانی خۆی لە ناسەقامگیریی ناوچەکەدا و پشتیوانی لە چەند گروپی نیابەتی لە ناوچەکەدا لەوانە حەماس و حیزبوڵا" چەندین میلیارد دۆلاری لە ڕێگەی فرۆشتنی کاڵاکانەوە دەست کەوتووە.   

هەروەها لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، و هێزی قودسیی سپا لە تۆڕە ئاڵۆزەکانی کۆمپانیاکان و بنەکەکانی دەرەوەی وڵات لە بواری "چالاکیی بازرگانیی نایاسایی" کەڵک لە وەبەرهێنان لە سیستمی دارایی نێونەتەوەیی وەر دەگرن. 

برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە کاروباری تیرۆریسم و زانیاری دارایی، دەڵیت هێزی قودسی سپای پاسداران و وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بە بەشداری لە پڵان و نەخشە نایاساییە داراییەکان، بوجەی "پەرەپێدان بە گرژیی و بەرفروان کردنەوەی ترساندن و تۆقاندن لە سەرتاسەری ناوچەکەدا" دابین دەکەن و درێژە بەم کارە دەدەن.  

بە وتەی ئەو، ئەمریکا پابەندە بە ئاشکرا کردنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و هاودەستەکانی لە دەرەوەی ئێران بۆ ئەوەی ڕێگە بە "ئەم سەرچاوە سەرەکییە" داراییانە بگرێت. 

کۆمپانیای سپێهر ئێنێڕژی جیهان نەمای پارس (سپێهر ئێنێڕژی) و مەجید ئەعزەمی، جێگری سەرۆک، ئەندامی سەرەکیی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەری گشتیی بە هۆی یارمەتی دانی سپای پاسداران، کۆمپانیای پیشرەو تجارەتی سەنا لە ئێران (پیشرەو تێجارەت) سەر بە وەزارەتی بەرگریی و سەید عەبدولجەواد عەلەوی، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای پیشرەو تێجارەت ئامانجی ئەم گەمارۆیانە بوون . لەم ڕاپۆرتەدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە ئاماژە دان بە وردەکاری هەڵسوکەوتی ئەم تۆڕە داراییە، گەمارۆیی بە سەر هەموو دامودەزگاکان و کەسانی کاریگەر لە پڕۆسەی کارئاسانی و دارایی‌ دا سەپاندووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕەت‌کردنەوەی بیرۆکەی "لەناوبردنی ئیسرائیل" لە لێدوانەکانی ئەمڕۆیی خامنەیی‌دا

۸ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕەت‌کردنەوەی بیرۆکەی "لەناوبردنی ئیسرائیل" لە لێدوانەکانی ئەمڕۆیی خامنەیی‌دا