close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بلینکێن: هێرشەکانی حۆسییەکان بە پشتیوانی ئێران ئەنجام دەدرێن

۱۷ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بلینکێن: هێرشەکانی حۆسییەکان بە پشتیوانی ئێران ئەنجام دەدرێن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوای دیدار لەگەڵ هاوتا بریتانیاییەکەی ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی حۆسییەکانی یەمەن بۆ سەر چەند کەشتییەک لە دەریای سوور گرت، و وتوویەتی هۆکاری زۆر هەن کە نیشان دەدات ئەم هێرشانە بە پشتیوانی ئێران ئەنجام دەدرێت. 

ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنج‌شەمە ۱٦ی سەرماوەز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی‌دا لەگەڵ جەیمز کامێرۆن، وتی ئێمە شایەتی ئەو هێرشانە بووین کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن کراوەتە سەر کەشتییەکان. دەبێت ئەم هێرشانە ڕابگیرێت. 

بەڕێز بلینکێن لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد، بەڵگەمان هەیە کە ئەم هێرشانە بە پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئێران بۆ حوسییەکان ئەنجام دراون.  هەروەها باسی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی بێ بەرامبەر لەم ناوچەیەدا کرد. 

جگە لە بەڕێز بلینکن، جان فاینەر، جێگری ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپییش لە لێدوانەکانی‌دا وتی: "ئێمە لەو بڕوایەداین کە دەستیان لەم هێرشانەدا هەیە، لە پلان دانان، جێبەجێ کردنیان، درکردنی مۆڵەت (بۆ ئەم جۆرە هێرشانە) و لە کۆتاییدا دەستیان لە پشتیوانی کردنیان‌‌‌دا هەیە." 

کۆماری ئیسلامی هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە هێرش بە درۆن و مووشەکی گرووپی میلیشیا نیزامییەکانی حوسی بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییەکان لە دەریای سوور ڕەت دەکاتەوە.  

لە کاتی دەستپێکی جەنگی غەزە لە ۱٥ی ڕەزبەر، حوسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت چەند کەشتییەکیان لە دەریای سوور کردۆتە ئامانج. هەروەها حوسییەکییەکان بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردۆتە سەر ئیسرائیل کە سەرکەوتوو نەبووە. 

لە دوایین بابەتی ئەو هێرشانەدا، حوسییەکان ڕۆژی یەکشەمە سێ کەشتی بازرگانیان لە ئاوە نێونەتەوەییەکان کردۆتە ئامانج و بانگەشەیان کردووە کە تەقەیان لە دوو کەشتی ئیسرائیلی کردووە. 

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی خەزینەداری ئەمریکا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێکەوە ئۆفیسی کونتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی ئەم وەزارەتخانەیە و ئەو کەس و ناوەندانەی لە دابین کردنی دەیان میلیۆن دۆلار دراوی دەستکەوتوو لە فرۆشی کاڵا ئێرانییەکان دەستیان هەبووە، گەمارۆ داوە. خەزێنەداری ئەمریکا لە درێژەدا ئاماژەی کردووە کە ئەم کارە لەلایەن کەسایەتی و ناوەندە گەمارۆدراوەکانەوە بە پاڵپشتی هێزەکانی قودسی سپای  پاسداران ئەنجامدراوە.

حوسییەکان گرووپێکی میلیشیایی یەمنین کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پێوەندی زۆر نزیکیان هەیە. ڕێبەری پێشوویان "بەدرەدین حوسی" لە دەیەی ۱۳٦۰دا لە قوم نیشتەجێ بووە و بە یەکێک لە موریدانی ڕوحوڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆمار ئیسلامی دێتە ئاژمار.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کاردانەوەکان بەرامبەر "گەورەترین گەندەڵی" لە مێژووی ئێران‌دا

۱۴ سەرماوەزی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
کاردانەوەکان بەرامبەر "گەورەترین گەندەڵی" لە مێژووی ئێران‌دا