close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئەمریکا هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی بۆسەر باڵیۆزخانەکانی مەحکووم کرد

۱۸ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
مەتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز وتی: "وڵاتە یەکگرتووەکان هێرشە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سەفارەتی ئەمریکا لە بەغداد و هێرشی ئەمڕۆ بە دژی دامەزراوەکانی بریکارانی پێرسێنێلە ئەمریکاییەکانی بە تووندی مەحکووم کرد."

بەرپرسانی ئەمنییەتیی عێراق ڕایانگەیاند کە لانیکەم سێ مووشەک لە بەرەبەیانی هەینی سەفارەتی ئەمریکا لە ناوچەی کەسکی بەغداد کردۆتە ئامانج. محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزایرانی عێراق ئەم هێرشانەی بە "تیرۆرسیتی" ناودێر کرد.

دوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر سەفارەتی ئەمریکا لە ناوچەی کەسکی بەغداد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێک‌دا "هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی" بە تووندی مەحکووم کرد و داوای کرد بکەرانی ئەم هێرشانە بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن.

مەتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز وتی: "وڵاتە یەکگرتووەکان هێرشە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سەفارەتی ئەمریکا لە بەغداد و هێرشی ئەمڕۆ بە دژی دامەزراوەکانی بریکارانی پێرسێنێلە ئەمریکاییەکانی بە تووندی مەحکووم کرد." ئەو هەروەها داوای لە هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق کردووە کە بە خێرایی بکەرانی ئەم هێرشانە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و ڕادەستی دەزگای دادوەریان بکەن."

مەتیۆ میلەر ڕایگەیاند: "دەوڵەتی عێراق بەردەوام بەڵینی داوە کە پاڵپشتی لە نوێنەرانی دیپۆلۆماتیک و هەروەها پێرسێنێلەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان کە لە سەر بانگهێشتی عێراق لەم وڵاتەدا ئامادەن، بکات.  ئەمە بۆ وتووێژ نابێت و قسە هەڵناگرێت، هەر وەک چۆن مافی ئێمە بۆ بەرگریی لە خۆمان قسە هەڵ ناگرێت."

بەرپرسانی ئەمنییەتیی عێراق ڕایانگەیاند کە لانیکەم سێ مووشەک لە بەرەبەیانی هەینی سەفارەتی ئەمریکا لە ناوچەی کەسکی بەغداد کردۆتە ئامانج. محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزایرانی عێراق ئەم هێرشانەی بە "تیرۆرسیتی" ناودێر کرد.

بەرپرسێکی پلەداری سەربازیی ئەمریکایش وتبووی کە ئاژیری هۆشداریدان لێ دراوە و "دەنگی تەکانێکی ئەگەردار" لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا و پێگەی یەکێتیی سێهەم، شوێنێک کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژە تیرۆریسم تێیدا جێگیرن، بیستراوە. ئەو هەروەها زیادی کرد: "زۆربەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە بە ئازادی لە عێراق‌دا چالاکیی دەکەن، هەڕەشەن بۆ سەر ئەمنییەت و سەقامگیریی عێراق، پێرسێنێلەکانی ئێمە و شەریکەکانمان لە ناوچەکەدا."

هەر لەم بوارەدا، بەرپرسێکی ئەمنییەتی لە عێراق ڕۆژی هەینی وتبووی ئەم هێرشە نزیکەی کاتژمێر چوار و بیست خولەکی سەر لە بەیانی ڕووی داوە و لەو کاتەدا "سێ مووشەکی کاتیۆشا کە باڵوێزخانەی ئەمریکای کردبووە ئامانج، لە نزیک ناوچەی کەسک، و لە نزیک ڕووباری دیجلە کەوتۆتە خوارەوە". 

لە کاتی دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە ١٥ی ڕەزبەردا، ئەمە یەکەم جارە کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لایەن گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج. سەرباری ئەمە لە ٢٥ی ڕەزبەرەوە تا ئێستا لانیکەم ٨٤ هێرشی ڕاکتی یان درۆن بە دژی هێزە ئەمریکاییەکان یان هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئەنجام دراوە. 

پێشوتر جەو بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بەم هێرشانە وتبوویی: "ئەگەر هێرشی ئەو گرووپانەی کە دەوترێت لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن، بۆ سەر هێزە ئەمریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژەی هەبێت، ئێران دەبێت خۆی بۆ ئەگەری وڵام دانەوەی ئەمریکا ئامادە بکات."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

خەڵاتی ساخارۆف بۆ ژینا؛ حکوومەت ڕێگای بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بچنە...

۱۸ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
خەڵاتی ساخارۆف بۆ ژینا؛ حکوومەت ڕێگای بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی نەدا بچنە دەرەوەی وڵات