close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

سزای لەسێدارەدانی یووسف ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد لە دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرا

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
یووسف ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە دەستەڵاتی دادی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە
یووسف ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە دەستەڵاتی دادی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە

سزای لەسێدارەدانی یووسف ئەحمەدی، زیندانیی سیاسیی کورد کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی "بەغی" لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و 'بەشداریکردن لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی‌دا" بەسەریدا سەپابوو، وەک خۆی لە دیوانی باڵای ئێران پەسەند کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی یووسف ئەحمەدیی پەسەند کردووە و ئەم زیندانییە سیاسییە ئێستە لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی زۆر خێرادایە.

یووسف ئەحمەدی، هاووڵاتیی ٣٨ ساڵانی خەڵکی بانە، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی کوردی دیکەدا بە ناوەکانی محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی لە ڕێکەوتی ٨ی گوڵانی ١٣٩٩دا (٢٧ی ئاڤریلی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری سنە. ئەم هاووڵاتیانە لە کاتی دەستبەسەربووندا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ خرانە ژێر ئەشکەنجەی قورسی جەستەیی و دەروونییەوە و بۆ ماوەی چەندین مانگ مۆڵەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدرا.

لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٣) ئەم زیندانییە سیاسییە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بەشداریکردن لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. هاوکات ٣ تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی سزای بەندکرانی قورسیان بەسەردا سەپا.

لە حوکمەکەی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەدا، محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی بە تۆمەتی «هاوبەشی لە بەغیدا» بە ڕیز سزای ٢٥، ٢٠ و ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

یووسف ئەحمەدی هەروەها لە ڕەوتی سەرکوتکردنی زیندانیانی زیندانی ناوەندیی سنە لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١دا (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لەگەڵ دوو زیندانیی مەحکووم بە ئێعدامی دیکەدا بە ناوەکانی هێمن مستەفایی و شۆڕش موروەتی دوای لێدانێکی زۆر لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە، سەرلەنوێ ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرانەوە و بۆ ماوەی چەندین مانگ لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەدا خرانە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەوە.

هێمن مستەفایی ڕۆژی ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ (٢١ی ژوەنی ٢٠٢٣) و شۆڕش موروەتی ڕۆژی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ (٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە دران.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کەم‌ئەندامیی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەستڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کەم‌ئەندامیی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەستڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان