close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ چوار شارۆمەندی بەلوچ بە تۆمەتی "بەغی"

۲۲ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا، خێراییەکی زیاتری بەخشیوە بە دەرکردن و جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدان.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا، خێراییەکی زیاتری بەخشیوە بە دەرکردن و جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدان.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ، دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ چووار شارۆمەندی بەلوچ دەرکردووە. دەگوترێت کە یەکێک لەو کەسانە، لە کاتی ئەنجام‌دانی ئەو تۆمەتەی کە دراوەتە پاڵی، تەنیا ١٢ ساڵی بووە.

دادبان، کە لە بوواری ڕاوێژکاری و فێرکاریی مافەکانی مرۆڤدا کار دەکات، ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندووە کە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران، بە سەرۆکایەتی دادوەر "محەممەدرەزا عەموزاد خەلیلی"، ئەو چووار شارۆمەندەی بە "بەغی" لە ڕێگای "دروست‌کردن و ئەندامێتی لە گروپی تێرۆریستی دژی شۆڕشی ئیسلامی" تاوانبار کردووە و بەو پێیە سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕیونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتەکەی دادبان هەر یەکە لە "عەیدو شەبخەش"، "عەبدولغەنی شەبەخش"، "عەبدولڕەحیم قەنبەرزێهی گۆرگیج"، "سولەیمان شەبەخش"، چووار شارۆمەندی بەلوچن کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئالۆزییەکانی ساڵانی ٨٦، ٨٨، ٩١ و ٩٤ی هەتاویدا لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەست‌بەسەر کراون.

بە گوتەی دادبان، سولەیمان شەبەخش لە دایکبووی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوییە و لەکاتی ئەنجام‌دانی ئەو تۆمەتەی کە دراوەتە پاڵی تەنیا ١٢ ساڵی بووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا، خێراییەکی زیاتری بەخشیوە بە دەرکردن و جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدان.

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

بەڕێوەبەڕی گشتیی کۆمپانیای دیجی‌کاڵا دەست‌بەسەر کرا

۲۲ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەڕێوەبەڕی گشتیی کۆمپانیای دیجی‌کاڵا دەست‌بەسەر کرا