هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ڕەسووڵپوور"، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی "دادوەر حیجازی"، بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا درا.
بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بەپێی ئەو حوکمە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان دەر کراوە، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.
ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئیبراهیم رەسووڵپوور و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کرد.
ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
تێبینییەکەت بنووسە