close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

۹۰ بەندکراو لە زیندانی زەنجان، چاوەڕێی جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانن

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
۹۰ بەندکراو لە زیندانی زەنجان، چاوەڕێی جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانن

بە گوتەی سەرچاوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێرانی، ٩٠ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی زەنجان، بە تۆمەتی جۆراوجۆر "چاوەڕێی جێبەجێ‌بوونی سزای لەسێدارەدانیانن".

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ٩٠ زیندانی حوکمی لەسێدارەدانیان لەلایەن دادگای باڵای ئێران پشتڕاست کراوەتەوە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر"، "کوشتنی بە ئەنقەست"، "دزیکردن بە چەکەوە" و "دەستدرێژی" لە زیندانی ناوەندیی زەنجان ڕاگیراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، "زۆربەی ئەو ٩٠ زیندانییە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها ٤ کەسیان بە تۆمەتی دەستدرێژی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە".

پێشتر ١٠ زیندانی سیاسی بەندکراوی قەزڵحەسار لە ناڕەزایەتییەکی حەفتانەدا بە ناوی "سێشەممە ڕەشەکان" لە دژی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژەکانی سێشەممە مان لە خواردن دەگرن؛ چالاکییەک کە پێشوازییەکی زۆری لە لایان ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دیکەدا لێکرا.

شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتی زیندانیانی سیاسی لە دژی لەسێدارەدان لە دوای جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی محەممەد قوبادلوو، بە کردەوەی هاوبەشی زیندانیانی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی لە بەشی ژنانی زیندانی ئەوین بۆ مانگرتنێکی یەک ڕۆژە لە خواردن دەستی پێکرد و بە ڕاگەیاندنی مانگرتنی حەفتانەی زیندانیانی سیاسی قزلحەسار درێژەی پێدرا و بەردەوام بوو.

موجاهید کورکور، ڕەزا ڕەسایی، فازڵ بەهرامیان، مێهران بەهرامیان، محەممەدجەواد وەفایی سانی، مەنسوور دەهمەردە و عەباس دەریس لەو خۆپێشاندەرانەن کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

پێشتر بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەسەڵاتی دادوەری بە دەرکردنی ٣٥ سزای لەسێدارەدان لە مانگی ژانڤییە، زۆرترین سزای لەسێدارەدانی لەماوەی یەک ساڵ و یەک مانگی ڕابردوودا تۆمار کردووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی ئەم مانگەدا بە گشتی ٨٦ کەس لە سەرتاسەری وڵات لە سێدارە دراون.

دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە مانگی ژانوییەی ساڵی ٢٠٢٣ تا مانگی ژانوییەی ساڵی ٢٠٢٤ نیشان دەدات کە ژمارەی لەسێدارەدراوەکان بەردەوام لە ژمارەی سزای لەسێدارەدانی نوێ کە دەرچووە زیاتر بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

وەرزش

دەستبەسەر کردنی دوو منداڵ بە تاوانی شادی‌کردن

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەر کردنی دوو منداڵ بە تاوانی شادی‌کردن