close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
وەرزش

دەستبەسەر کردنی دوو منداڵ بە تاوانی شادی‌کردن

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
محەممەد مەحمودی (ڕاست) و محەممەد یوسفی (چەپ)
محەممەد مەحمودی (ڕاست) و محەممەد یوسفی (چەپ)

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دووای ئەوەی یانەی تۆپێنی ئێران لە چووارچێوەی یارییەکانی جامی وڵاتانی ئاسیا بە وڵاتی قەتەری دۆڕاند و لە خولی یارییەکان خرایە دەرەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان خۆشی و ئاهەنگیان گێرا. هەر بەو بۆنەوە دەگوترێت کە هێزە ئەمنییەکان لانیکەم دوو منداڵیان لە جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لانیکەم دوو نەوجەوان لە شاری جوانڕۆ، بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی دوای دۆڕاندنی یانەی تۆپێنی ئێران بەرانبەر بە تیمی قەتەر، دەستبەسەر کراون.

هەنگاو لە ڕاپۆڕتی جیادا، ناسنامەی ئەو منداڵانەی بەو شێوەیە ڕاگەیاندووە "محەممەد مەحمودی، ١٦ ساڵان" و "محەممەد یوسفی، ١٧ ساڵان".

لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی "هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری جوانڕۆ هەڵیانکوتایە سەر دووکانی شوێنی کاری ئەو مێرمنداڵە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە".

هەروەها ئەو ڕێکخراوە دەڵێت کە لانیکەم ٨ منداڵی دیکەش دەست‌بەسەر کراون، بەلام ئەو هەر ناوی ئەو دوو کەسەیان بۆ ئاشکرا بووە.

مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ی هەتاویش کاتێک یانەی تۆپێنی یانەی تۆپێنی ئێران لە یارییەکانی مۆندیال (جامی‌جیهانی)، خرایە دەرەوە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران هاووڵاتیان ڕژانە سەرشەقامەکان و شادی خۆیان دەربڕی.

لە هەمان شەودا "مێهران سەماک" گەنجی ٢٧ ساڵانی دانیشتووی شاری بەندەر ئەنزەلی کە لە ئۆتۆمبیلەکەیدا شادی دەکرد و بوقی لێدەدا، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست‌دا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام لە ئەنجامی مانگرتندا ناجێگیرە

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام لە ئەنجامی مانگرتندا ناجێگیرە