بەپێی ڕاپۆرتەکان، "ئاسۆ یاری" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕفێندراوە.
ئاسۆ یاری هاوڵاتی خەڵکی جوانڕۆ و یەکێک لە پاڵەوانانی لەش جوانی ئەم شارەیە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، ئامادە نەبوو بەشداری تیمی نەتوەیی لەشجوانی و پێشبڕکێی سپانیا بکات.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئاسۆ یاری و دوای ئەوەی لە لایەن ئەم هێزەوە ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتە.
لە سەرەتای ئاخێزی سەراسەری خەڵکی ئێران، وەرزشوانانی لقە جۆراوجۆرە وەرزشیەکان کە پشتیوانیان لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان کردووە، کەوتوونەتە ژێر قورسترین گوشارە ئەمنییەتییەکانەوە، ژمارەیەک لەو وەرزشوانانە وەک "ئەمیر نەسرئازادی" یاریزانی پێشووی تراکتۆر و هەندێک لە شاخەوانانی شیراز، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە